كچە كوردێك دوو ئەنجامی بەرچاو تۆمار دەكات

09:43 - 2023-12-19
وەرزش
1603 جار خوێندراوەتەوە

دییە تەحسین كچە یاریزانێكی كاراتێی یانەی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانییە، تەمەنی 17 ساڵە و لەكێشی 60 كیلۆ گرامدا لە ئێران و لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتیدا دوو ئەنجامی بەرچاوی تۆمار كرد.
دییە وەك یاریزانی یانەی ئەفرۆدیت و یەكێك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان، لەئێران بەشداریی پاڵەوانێتیی نێو دەوڵەتی (FSK) كرد كە لە شاری شیراز رێكخراو هەڵبژاردەكانی شەش وڵاتیش تیایدا بەشدار بوون.
ئەم كچە كاراتێیە لە كێشی 60 كیلۆگرامدا و لەكۆمیتەدا پلەی یەكەمیی و لە كاتای فەردیشدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا كە دوو ئەنجامی زۆر باش و بەرچاون كە كچە كوردێك بتوانێت لە پاڵەوانێتییەكی لەو شێوەیەدا و بەو تەمەنەوە تۆماری بكات.
دییە تەحسین پاش تۆماركردنی ئەم ئەنجامە باشە و پاش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، لە پەیجی یانەی ئەفرۆدێت سوپاسی خانەوادەكەی و یانەكەی و راهێنەرەكەی كردووە بۆ تۆمار كردنی ئەم ئەنجامە باشە، ئێمەش لە ستادیۆم پیرۆزبایی لە دییە دەكەین و هیوای سەركەوتن و ئەنجامی باشتر و زیاتری بۆ دەخوازین.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان