نزیکی 30 ساڵە دراما کۆرییەکان، رووبەرێکی فراوانیان لە سینەما و درامای جیهانیدا داگیرکردووە، بە تایبەتی دراما خێزانییەکان. چەند ساڵێکە بەردەوام بینەرەکانیان زیاد دەکات. هۆکاری ئەوەش بۆ بەشداری زیاتری ژنان و کچان دەگەڕێنرێتەوە.
ئەنجومەنی سیناریۆنووسانی کۆریا رایگەیاند: چەند ساڵێکە لە فیلمە کۆرییەکاندا، رۆڵی زیاتر دەدرێتە ژنان. بە جۆرێک ژنان و کچان پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکانن و لەو فیلمانەدا، ژنان وەک کاراکتەرێکی بەهێز و گرنگ لەناو کۆمەڵگەدا نیشان دەدرێت.
هەروەها باسی لەوەشكرد، گۆڕانکارییە سیاسی و کولتووری و ئابووری و ئەکادیمییەکان، هۆکاری ئەو پێشکەوتنەی ژنان و ئێستا ژن لە کۆمەڵگەی کۆریادا، خاوەن پێگەیەکی بەهێزە. ئەو رۆڵەی ژن لە کۆریادا دەیگڕێت لە دراماکاندا رەنگدانەوەی هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دراما تورکی و ئێرانی و هندی و عەرەبییەکاندا، ژنان وەک سێبەری پیاو یان ژنی ماڵ و کەسی بچووک و بێ رۆڵ نیشان دەدرێت و زۆرجاریش تەنیا وەک خزمەتکار یان لەپێناو چێژی پیاو وێنا دەکرێن.
سەرچاوە: BBC