پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بۆ جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

11:50 - 2023-12-25
کوردستان
219 جار خوێندراوەتەوە

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز بێت و لە دڵەوە هیوای دڵخۆشی و جەژنێکی پڕ لە کامەرانییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتەکەمان و ئەو مێژووە درەوشاوەیەی هەرێمی کوردستان خاوەنێتی لە تەبایی و پێکەوەژیاندا، هەموومان پێکەوە گەشاوەتری بکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە رەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن دەکات، چونکە تەنیا بە هەماهەنگی و پێکەوەیی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکەین و هەنگاو بەرەو داهاتوویەک دەنێین کە هەموان خەونی پێوەدەبینن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان