ئەنجامی توێژینەوەیەک لەبارەی گریانی ژنانەوە، چەند زانیارییەکی نوێی ئاشکرا کرد و یەکەمجارە زانایان پەی بەو زانیاریانە ببەن.
لە چوارچێوەی ئەو توێژینەوەیەدا، دەرکەوت گریانی ژنان تەنیا کاریگەریی لەسەر هەست و سۆز و لایەنی دەروونی پیاو دروست ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر چەند هۆرمۆنێکی مێشک دروست دەکات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووڕەیی پیاو.
هاوکات ئاماژە بەوەشدرا، گریان و فرمێسکی ژنان جۆرە بۆنێکی تایبەتی هەیە کە راستەوخۆ کاریگەری دەکاتەسەر رژێنێک لە مێشکی پیاودا و ئەو رژێنە، بەرپرسە لە هێوربوونەوەی پیاوان.
هەروەها ئەو رژێنە رێ لە توندوتیژی لەبەرامبەر ژنان دەگرێت و وا لەپیاو دەکات، ئاستی توندوتیژییەکەی بۆ تووڕەبوون کەم بێتەوە.
سەرچاوە: DW