دادگاییەکەی جۆنی دێپ و ئامبەر هێرد

10:47 - 2022-05-28
هەمەرەنگ
1002 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی چەندین هەفتەیە دانیشتنەکانی دادگای نێوان ئەستێرەی هۆلیوود جۆنی دێپ و ژنی پێشووی کە ئەکتەری ئەمریکی ئامبەر هێرد-ە وەکو زنجیرەی تەلەفزیۆنی لێهاتووە و راستەوخۆ پەخشدەکرێت و لە هەموو دونیادا تەماشا دەکرێت و خەڵکی بوون بە دوو بەرەوە لەنێوان ئەوەی کێ زاڵمە و کێ مەزڵوم، چیرۆکەکە بەوە دەستپێدەکات کاتێک جۆنی دێپ و ئامبەر هێرد ساڵی 2014 یەک دەناسن و لە ساڵی 2015 دا دەبنە هاوسەری یەکتر، بەڵام تەنیا دوای 15 مانگ داوای جیابوونەوە تۆماردەکەن و جیا دەبنەوە، ئەوەی زیاتر خەڵکی تووشی شۆک کرد ئەوە بوو تەنیا دوای دوو رۆژ ئامبەر هێرد داوایەکی یاسایی دژی جۆنی دێپ تۆمارکرد و تۆمەتباری کرد بەوەی کاتێک لە ژێر کاریگەری ئەلکهول و مادە هۆشبەرەکاندا بووە توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر کردووە، هەرچەندە جۆنی دێپ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە، بەڵام گەیشتنە رێککەوتنێک بە بڕی 7 ملیۆن دۆلار بەشێوەیەک ئامبەر بڕیاری دابوو ئەو پارەیە هەمووی بداتە رێکخراوە خێرخوازەکان، بەڵام ئەو رێکخراوانە رایانگەیاندووە تا ئێستا هیچ پارەیەکی نەداونەتێ.

وتارەکەی ساڵی 2018
ئەوەی مەسەلەکەی ئاڵۆزترکرد لە ساڵی 2018 دا ئامبەر لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی واشنتن پۆستدا نووسیبووی کە قوربانیی دەستی توندوتیژی خێزانیی بووە بێئەوەی ناوی جۆنی دێپ بێنێت، بەڵام زانرا مەبەستی ئەوە و بەو هۆیەوە جۆنی لە هۆلیوودا ناو و نازناوی زڕا و هەموو رۆڵ و کارە سەرەکییەکانی لەدەستدا و دەرهێنەران و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکان جۆنییان لە رۆڵەکانی پێی ناسرابوو دوورخستەوە کە گرنگترینیان رۆڵی جاک سپارۆ-یە لە چەتەکانی کاریبی و رۆڵی لە فیلمی فانتاستیک بیستدا، بەو هۆیەوە جۆنی دێپ وەکو خۆی باسی دەکات دووچاری خەمۆکی و کێشەی دەروونی بۆتەوە، بۆیە لەمساڵدا داوایەکی لە دژی ئامبەر هێرد تۆمارکرد بە تۆمەتی ناوزڕاندن و داوای قەرەبوو بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار دەکاتەوە و ئامبەریش لەبەرامبەردا داوای قەرەبووی 100 ملیۆن دۆلار دەکات لەبری ئەو توندوتیژییەی دووچاری بووە، دادگاییەکە 6 هەفتە دەخایەنێت و لە ئێستادا گەیشتۆتە کۆتاییەکەی دوای تەواوبوونی شایەتیدان و پرسیارەکانی لە جۆنی کراوە لەلایەن پارێزەرانی هەردوو لاوە، هەفتەی رابردووش دوای تەواوبوونی پرسیارەکانی پارێزەرانی ئامبەر لە ئامبەر هێرد نۆرەی پارێزەرانی جۆنی دێپ-ەو لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک بەڵگەی نوێ دەرکەوتووە کە رەنگە مەسەلەکان بەجۆرێک بگۆڕن تێیدا جۆنی دێپ توندوتیژی بەرامبەر کرابێت و لە رێی هەندێ شایەت و بەڵگەی دەنگییەوە کە تێیدا دەنگی ئامبەر هێرد دەبیسترێت و  دان بەوەدا دەنێت کە بۆکسی لە جۆنی نەداوە، بەڵکو تەنیا زللەی لێداوە، جگە لە کۆمەڵێک شایەتی دیکە لەوانە ئەکتەران جەیمس فرانکۆ و پۆل بیتانی و ئەلین بارکین و بزنسمانی بەناوبانگ ئیلۆن ماسک کە ئەمانە لە ماوەی دادگاییەکەدا ناویانهێنراوە و دەتوانرێت وەکو شایەت بانگبکرێن.
وتە و بەسەرهاتەکان
لەماوەی دادگاییەکەدا هەندێ وتە و بەسەرهات کە ئامبەر دەیگێڕێتەوە لە سۆشیال میدیا بۆتەی مایەی نوکتە و گاڵتەپێکردن و لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی و کە سایەتییەکان پاڵپشتییان بۆ جۆنی دێپ راگەیاندووە، یەکێک لەوانە کۆمپانیای ئەو کەرەستەی جوانکارییەیە کە گوایە ئامبەر بەو بەرهەمانەی ئەوان جێگەی لێدانەکانی جۆنی بە روخسارییەوە شاردۆتەوە لە ڤیدیۆیەکی 15 چرکەییدا وەڵامیانداوەتەوە بەوەی ئەو رووداوەی ئەو باسی دەکات ساڵی 2016 روویداوە و ئەوان ئەو بەرهەمەیان لە مانگی 12 ی2017 دا بەرهەمهێناوە. 
هەروەها جۆنی لە بەرامبەر تۆمەتی ئەوەی لێیداوە و دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئامبەر بەوە تۆمەتبار دەکات و بەڵگەی پزیشکی دەرخستووە کە لەکاتی شەڕێکی نێوانیان ئامبەر بەشێک لە پەنجی بڕیوە و شێفەکەیان پارچە بڕدراوەکەی لە نێو پارچە شووشەی شکاوی چێشتخانەکەدا دۆزیوەتەوە.    

بابەتە پەیوەندیدارەکان