جەلال جەوهەر عەزیز
بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023، لە یاسای هەموارکراوی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی ژمارە (12)ی ساڵی (2018)، دەبێت ئەو حەوت لایەنە سیاسییەی کورسییان بەدەستهێناوە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تێگەیشتنی هاوبەش دروستبکەن و بسازێن و هەر چوار پێکهاتەکە (کورد، عەرەب، تورکمان، کلد و ئاشور) لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان رێکبکەون و حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکوک دروست بکەن.
دەسەڵاتە سەرەکییەکانی پارێزگاکان بریتین لە:
پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، جێگری پارێزگار (کارگێڕی و هونەری)، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و بڕیاردەر، قایمقامی ناوەندی کەرکوک و قەزاکانی حەویجە و داقوق و دووبز، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان (پەروەردە، تەندروستی، کشتوکاڵ،...) سەرۆکایەتیی شارەوانی کەرکوک، شارەوانییەکان (قەزاکان)، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک.
بەپێی بڕگەی چوارەم لە مادەی (13) (کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک) یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2023)، کە ئەمە دەقەکەیەتی: (دەسەڵات دابەش دەکرێت بە دادوەرانە، بەجۆرێک هاوبەشی پێکهاتەکانی پارێزگا مسۆگەربکات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان).
دەبێ دەسەڵاتەکانی پارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی دادپەوەرانە دابەشبکرێت بەسەر پێکهاتەکانی کەرکوکدا بەجۆرێک هیچ پێکهاتەیەکی لێ بێبەش نەکرێت و بەبێ رەچاوکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەو پارێزگایە.
بێگومان دابەشکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانەش هەر دەبێت رێوشوێن و بنەمایەکی بڕواپێکراوی هەبێت، چاکترین پێوەر و بنەماش بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکوک، ژمارەی دانیشتوان و ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی هەر پێکهاتەیەکە لەو چوار پێکهاتەی پارێزگای کەرکوک.
من رێوشوێن و پێوەرێکی چاکتر لە ژمارەی دانیشتوان و ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی هەر پێکهاتەیەک بەدی ناکەم بۆ بارودۆخی زەحمەت و ئاڵۆزی ئەمڕۆی کەرکوک.
بەپێی مێژوو بێت، کورد لە پارێزگای کەرکوک هەمیشە زۆرینە بووە بەراورد بەپێکهاتەکانی تر، لە ماوەی حکومڕانی یەکەم (8/2/1963 18-/10/1963) و دووەمی (1968 - 2003) بەعسییەکان، توانییان بەپێی سیاسەتی گۆڕینی باری دیمۆگرافی و پاکتاوکردنی کورد لە پارێزگای کەرکوک، باری دیمۆگرافی پارێزگای کەرکوک بگۆڕن بۆ بەرژەوەندیی پێکهاتەی عەرەب.
بەپێی ئامارە کارپێکراوەکانی ئێستای پارێزگای کەرکوک بێت، لە ماوەی (20) ساڵی رابردوودا لە دوای گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەکانەوە، ریزبەندیی رێژەی پێکهاتەکانی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بەم شێوەیە بووە:
کورد، عەرەب، تورکمان، کلد و ئاشوری.
ریزبەندیی کورسی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوکدا لە ساڵانی (2005 تا 18/12/2023)، کورد هەر لە پێشەوە بووە، لە هەڵبژاردنەکانی (18/12/2023)یش ئەنجامەکان بەم شێوەیە بووە:
کورد (7) کورسی، عەرەب (6) کورسی، تورکمان (2) کورسی، کلد و ئاشوریش (1) کورسی کۆتا.
بەپێی ئەم دوو پێوەرە بێت، پێکهاتەی کورد لە هەردووکیاندا زۆرینەیە بە بەراورد لەگەڵ هەر یەکێک لە پێکهاتەکانی تری پارێزگای کەرکوک.
بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان بێت، دەسەڵاتی قەزایی و جێبەجێکردن لە عیراق بەرپرسیارە لە چاودێریی جێبەجێکردنی بڕگەی چوارەم لە مادەی (13)ی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2023)، تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگا و قەزاکانی عیراق.
قانون رقم (4) لسنة 2023
قانون التعديل الثالث لقانون انتخابات مجلس النواب و مجالس المحافظات و الاقضية رقم (12) لسنة 2018
المادة ( 13:
نلغى المادة (35) من القانون و تعديلاتها في القانون رقم (14) لسنة 2019 لتقرأ بالشكل الآتي:
اولا: تقوم المفوضية العليا المستقلة للانتخابات بالتنسيق مع الوزارات المختصة (الداخلية، الصحة، العدل، التجارة، التخطيط) وممثل عن كل مكون من مكونات محافظة كركوك الاجتماعية من أعضاء مجلس النواب عن المحافظة بتدقيق سجلات الناخبين في المحافظة على الأسس الاتية:
أ-المواطنون المسجلون ضمن تعداد 1957 باستثناء مواطني ناحية الزاب و ناحية سركران يكونون من ضمن سجل انتخابات محافظة كركوك المعتمد لانتخابات مجلس النواب او مجالس المحافظات.
ب-المرحلون العائدون الذين تخطو لجنة تقصي الحقائق للمادة (140) من الدستور او الذين سيتخطون إجراءاتها وفقا للشروط والضوابط القانونية المعمول بها.
ج-المواطنون من سكنة محافظة كركوك الذين يثبت سكنهم من خلال البطاقة التموينية قبل عام 2003.
ثانيا: لا تعد نتائج الانتخابات اساسا لاوضاع قانوني او اداري لتحديد مستقبل محافظة كركوك.
ثالثا: تسري أحكام هذه المادة لدورة انتخابية القادمة لمجلس النواب والدورة الانتخابية القادمة لمجلس المحافظة.
رابعا: يتم تقاسم السلطة بتمثيل عادل بما يضمن مشاركة مكونات المحافظة بغض النظر عن نتائج الانتخابات.