توێژەرانی زانکۆی ماریلەند لە ئەمریکا، توێژینەوەیەکیان لەبارەی گۆڕانی رەنگی میزەوە نووسی و دەرکیان بە چەند نهێنییەک کرد.
زیاتر لە 120 ساڵ لەمەوبەر پسپۆڕان تێگەیشتن هۆکاری زەردی رەنگی میز، پەیوەندی بە گەردەکانی یۆرۆبیلینەوە هەیە بەڵام هۆکاری دروستبوونی یۆرۆبیلین نەزانرابوو.
لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ماریلەند لە ئەمریکادا پسپۆڕان ئاشکرایان کرد خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ئەنزیمە جیاوازەکانی ناوخوێن، هەروەها گۆڕانکارییە بایۆلۆژییەکان لە ریخۆڵە و گورچیلە و جگەر، هۆکاری دروستبوونی یۆرۆبیلینن.
بە جۆرێک بەپێی تەندروستی لەش، یۆرۆبیلین دروست دەبێت و رەنگی میزیش بەپێی زۆری و کەمی یۆرۆبیلین دەگۆڕێت. هاوکات رەنگی سوور و نارنجی و قاوەیی، هەر یەکەیان دۆخێکی تەندروستی هەناوی مرۆڤ ئاشکرا دەکەن. بەڵام زۆرجار رەنگی زەرد، ئاسایی و کاتییە و دواتر رەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی. هەروەها زۆر و کەمی خواردنەوەی ئاو، رۆڵێکی سەرەکی لە گۆڕانی رەنگی میز و دروستبوونی یۆرۆبیلین هەیە.
سەرچاوە: independent