״دیداری یەكێتی یەكێكە لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی حزبەكەمان و داهێنانێكی نوێشە لە مێژووی حزبایەتی لە كوردستان״

09:27 - 2022-05-29
کوردستان
639 جار خوێندراوەتەوە

دیداری یەكێتی یەكێكە لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی حزبەكەمان و داهێنانێكی نوێشە لە مێژووی حزبایەتی لە كوردستان. بۆ یەكەمجارە لە كوردستان حزبێك دەیەوێت بە بەشداری هەموو كادر و ئەندامەكانی پێداچوونەوە بە سەرلەبەری سیاسەتەكانیدا بكاتەوە و روئیا و پلان و سیاسەتی نوێی سەردەمییانە دابڕێژێتەوە، كە بگونجێت لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا.
ئەم دیدارە بەرهەمی شەش مانگ كاری بەردەوام و زیاتر لە 130 كۆبوونەوە و 14 لیژنەی تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەكان و بەشداریی كارا و چالاكانەی زیاتر لە 12 هەزار كادری یەكێتییە.
بە دڵنیاییەوە یەكێتی دوای دیدار جیاواز دەبێت لە یەكێتی پێش دیدار، چونكە ئامانج و فەلسەفەی دیداری یەكێتی گەڕانەوەی رۆڵی پێشەنگایەتییە بۆ یەكێتی، بەڵام ئەمجارەیان پێشەنگایەتی لە چاكسازی و پێشەنگایەتی لە دروستكردن و بونیادنانی حكومڕانی تەندروست، ئامانج و ستراتیژی یەكێتی دەبێت.

قوباد تاڵەبانی

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان