ژنێک گەنج کرایەوە

09:54 - 2022-05-29
ژینگە
377 جار خوێندراوەتەوە

زاناو پسپۆڕانی زانکۆی کامبریدجی بەریتانی لە توێژینەوەیەکی تازەدا بەهۆی چاندنی خانەی تازە لەناو پێست توانیان روخساری مرۆڤ گەنج بکەنەوە، بۆ یەکەمین جار ئەزموونەکەیان لەسەر ژنێکی 55 ساڵ تاقیکردەوە، چەند خانەیەکی تازەیان خستە ژێر پێستی دەموچاوی دوای ماوەیەک ئاسەوارەکەی دەرکەوت و روخساری دەموچاوی گۆڕا چرچ و لۆچی تێدا نەما و بە رەونەقتر خۆی دەنواند، ئەنجامی ئەو ئەزموونە لەدوای دوو هەفتە دەرکەوتووە و پێستی دەموچاوی ئەو ژنە وا گەنج بۆتەوە وەک کەسێکی 20 ساڵی لێهاتووە.
یەکێک لەو توێژەرانە دەڵێت: هەرگیز باوەڕم نەکردووە ئەو ئەنجامە دڵخۆشکەرە بەو خێراییە روبدات و ئەو دەموچاوە 30 ساڵ گەنجتر بێتەوە، باسی لەوەشکردووە، ئەوە یەکەمین سەرکەوتنە لەو بوارەدا و پێشتر ئەنجامی وا هەرگیز روینەداوە.
ئەو توێژەرە ئەوەشی نەشاردەوە هەرچەندە چاندنی خانەی تازە بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودە و پێستی مرۆڤ پتەو و جوان دەکات، بەڵام  ناتوانن ئەو ئەزموونە لەسەر هەموو کەسێک تاقیبکەنەوە، چونکە لە مەترسی بەدەرنییە و لەوانەیە هەندێکجار لەو پرۆسەیە خانەی شێرپەنجەیی دروست ببێت.
سەرچاوە: France Presse

بابەتە پەیوەندیدارەکان