جاسم محەمەد ئەلعمێری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، پێویستە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدۆزرێتەوە و پێداچوونەوە بە پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد ببێتە ھۆکار بۆ دواکەوتنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە.