لە فڕۆکەخانەی کەرکوک حەوت گەشتیار دەستگیرکران

08:55 - 2024-01-15
کوردستان
175 جار خوێندراوەتەوە

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک حەوت گەشتیار دەستگیرکران، کە ھەڵگری پاسپۆرت و ڤیزەی ساختە بوون و رادەستی پۆلیس کران.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە لە فڕۆکەخانەی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو حەوت کەسە لە لایەن بەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوان لە دەستگیرکراوەکان ھەڵگری پاسپۆرتی ساختەی دۆمینیکا بوون، سیانیشیان ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیا  و ئەڵمانیایان بەکارھێناوە. ھەروەھا دوو ھاوڵاتی سوریش دەستگیرکراون کە بە ھەمان شێوە ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیایان پێ بووە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان