سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی یارییان هەیە

11:07 - 2024-01-16
وەرزش
113 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 18/1یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان دەستپێدەكەن و رۆژی شەممەش 20/1 یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی یانەكانی عیراق دەستپێدەكەن.
لەم دوو خولەدا هەردوو یانەی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكی تری خۆیان لە هەردوو خولەدا دەكەن بەمشێوەیە.
خولی پلە یەكی كوردستان
ئەم خولە پێی ناوەتە هەفتەی هەشتەمی یارییەكانییەوەو یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیەش بەو شێوەیە دەبن كە لە خشتەكەدا دیاریی كراوە، ریزبەندیی یانە بەشدارەكانیش بەو شێوەیەیە كەلە خشتەی دووەمدایە و هەردوو خشتەكەش لە سایتی رەسمی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانەوە وەگیراون.
خولی نایابی یانەكانی عیراق
ئەم خولە تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەشداریی تیادا دەكات، ئێستا دووەمی گروپی یەكەمی یانە بەشدارەكانە و 9 خاڵی لە كۆی 5 یاریی هەیە، هەرلەم گروپەدا یانەی كەرمە یەكەمەو 11 خاڵی هەیە و ئەم 6 یاریی كردووە.
لەم جەولەیەی یارییەكاندا پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە یانەی ئیتساڵاتی بەغدا دەكات كە سێیەمی گروپەكەیەو ئەمیش 5 یاریی كردووەو 8 خاڵی هەیە، لەبەر ئەوە یارییەكە بۆ هەردوولایەنی یارییەكە زۆر گرنگەو بەتایەبەتی بۆ پێشمەرگە، چونكە لە یاریگای خۆیدا یاریی دەكات و دەبێت 3 خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنێت تا ببێتە ركابەری گرتنی پلە زۆر باشەكانی ریزبەندیی گروپەكەی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان