بەفر لە شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەبارێت

05:14 - 2024-01-17
کوردستان
355 جار خوێندراوەتەوە

لە دواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفربارین، لەکۆتایی ئەم مانگەدا ئەگەرەکان بەھێزن کە بەفر دابەزێت بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی دابەزینی بەفر تا بەرزی 700-800م لە ئاستی رووی دەریا لە ناوچەکەدا، لەگەڵ بەرزاییەکانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عیراق و بەرزاییەکانی باکووری سعودیە ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت.
لە راپۆرتی رابردوودا پێشبینیەکەمان بڵاوکردەوە باسیشمان لەوەکرد ئەم سیستەمە نزیکە لەجێگیر بوون تا کاتی نزیکبوونەوەش گۆڕانکاری بەسەر وردەکاری دۆخەکەدا بەردەوام دەبێت کە ئەمانە بۆ کاتی نزیکتر و روونبوونەوەی زانیاری وردی لەسەر بڵاودەکەمەوە.
والله اعلم..
ئاراس جەبار

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان