کەشناسی: تا دووشەممە شەپۆڵێکی هەوای فێنک بەردەوام دەبێت

01:37 - 2025-07-03
کوردستان
28 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینێ هەینی خۆڵبارینێکی کەم بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم، هەروا بەردەوامیی خۆڵبارین بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەڵام سبەی خێراییەکەی کەمتر دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی عیراق رایگەیاندووە، ئەو شەپۆڵە هەوا فێنکەی لە سیبریاوە رووی لە عیراق و هەرێم کردووە، تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان :41  پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان