کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی

12:43 - 2025-07-03
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لیژنەی باڵای رەخساندنی هەلی کار سەردانی گەرمیانیان کرد، بڕیاردرا بە رەخساندنی یەکسانی هەلی کار و کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی لە شوێنە جیاوازەکاندا.
چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لیژنەی باڵای رەخساندنی هەلی کار لە ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و پاش ئەوەی لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لە لیژنەکە کرا، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی رێکارەکانی رەخساندنی هەلی کار کرا و تیشکخرایەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەلی کار و کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی لە شوێنکارەکاندا.
راشیگەیاند: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پیشانداوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان