ئێوارەی رۆژی 28/5/2022 بە بەشداریی دەیان نووسەر و رووناکبیری کورد و عەرەب و فارس، فێستیڤاڵی گەلاوێژ یوبیلی زیوینی خۆی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا و خەڵاتەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کێبرکێی بوارەکانی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە دابەش کران.
هەر لەو ئێوارەیەدا وتاری هەریەکە لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر خوێندرانەوە و هەرسێ لیژنەکە جەختیان لەوە کردەوە کە هەتا دیاریکردنی یەکەم و دووەم و سێیەمەکان نەیانزانیوە هی کێن و ناویان پێوە نەبووە، دواتر خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران:
خەڵاتی یەکەم لە بواری لێکۆڵینەوە: ئاریان سەلیم خدر بۆ لێکۆڵینەوەی (شوناس و خەباتی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان: فیلمی (زەر) وەک نموونە).
خەڵاتی یەکەم لە بواری چیرۆک: خاترە محەمەدی بۆ چیرۆکی (چاوەڕێـم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات).
خەڵاتی یەکەم لە بواری شیعر: داستان مارف کەریم بۆ شیعری (دواهەمین گۆرانیت).
خەڵاتی یەکەم لە بواری لێکۆڵینەوە: موحسین عەبدولڕەحمان لە بادینانەوە.
خەڵاتی یەکەم لە بواری چیرۆک: دڵبرین عەبدولفەتاح عەلی لە بادینانەوه.
خەڵاتی یەکەم لە بواری شیعر: دڵدار محەمەد لە بادینانەوە.
خهڵاتى دووهم لە بواری لێکۆڵینەوە: محهمهد حهقموڕادى، بۆ لێکۆڵینەوەی (كوردبون «یهكایێتى چهندینه« پرسى تهواویێتى).
خهڵاتى دووهم لە بواری چیرۆك: ئهنوهر عهرهب، بۆ چیرۆكى (ئاخرجار كه لهگهڵ باوكم چووم بۆ سهفهر).
خەڵاتی دووەم لە بواری شیعر: شوان تۆفیق یاسین بۆ شیعری (ستێلا).
خەڵاتی سێیەم لە بواری لێکۆڵینەوە: محەمەد نەبی ئیبراهیم بۆ لێکۆڵینەوەی (پرسیار وەک بنەڕەتێکی بوونگەرای لە دیوانی «گەڕانەوەی زەردەشت»ی «ئەحمەدی مەلا»دا).
خەڵاتى سێیهم لە بواری چیرۆك: کاروان محەمەد فەتاح بۆ چیرۆکی (بارانی جێنیوەری).
خەڵاتى سێیهم لە بواری چیرۆك: ئەمجەد غوڵامی بۆ (میوانی هەڵەمووت).
خەڵاتی سێیەم لە بواری شیعر: گوڵاڵە عوسمان بۆ شیعری (لێرە نەبوویت دەنا پێم دەوتی).