رەوەز جەبار
سێلین سیاما ده‌رهێنه‌ری فیلمی پۆرترێتی خانمێك له ئاگردا. سیناریستێكی ناودار و به‌توانای فه‌ره‌نسییه، فیلمه‌كانی ئه‌ویان به جیهان ناساندووه، به تایبه‌تی به فیلمه‌كانی كچایه‌تی، ژیانی من وه‌ك كۆرجێت، وێنه‌ی خانمێك له ئاگردا ناسراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. له فیلمه‌كانی ئه‌م خانمه‌دا كار له‌سه‌ر مژاره‌كانی وه‌ك شله‌ژانی ره‌گه‌زی و ناسنامه‌ی سێكسی له نێوان كچان و ژناندا كراوه، فیلمه‌كانی به‌دواداچوون بۆ نیگای مێینه ده‌كه‌ن. له‌پاڵ كاری ده‌رهێناندا سیاما به‌رده‌وامه له كاركردن وه‌ك سیناریست بۆ ده‌رهێنه‌رانی دیكه.
خوێنه‌رێكی باشبووه
سیاما له 12 ی تشرینی دووه‌می 1978 له‌دایكبووه و له شاری سێرگی پۆنتۆیس گه‌وره‌بووه، كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پاریس. باوكی، دۆمینیك سیاما، دیزاینه‌ری كاڵایه، براكه‌ی لۆران سیاما نمایشكاری ستاند ئاپ و دیزاینه‌ری گرافیكه. سیاما پێش ئه‌وه‌ی بچێته لافێمیس، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی فیلمی فه‌ره‌نسی له ساڵانی 2001 تا 2005 له‌وێ خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسی له زانكۆی پاریس نانته‌ر به‌ده‌ستهێناوه. سێلین سیاما له منداڵی‌دا خوێنه‌رێكی باش بووه و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا خولیای بۆ دنیای سینه‌ما و فیلم بووه و داپیره‌ی ئیلهام به‌خشی بووه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستی و خولیایه‌ی. داپیره‌ی زۆری حه‌ز له فیلمه كۆنه‌كانی هۆڵیوود بووه. سیاما له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له سێرگی هه‌فته‌ی سێ جار به‌شداری له شانۆی سینه‌مای ماڵی هونه‌ری یوتۆپیا كردووه. یه‌كه‌م سیناریۆی خۆی بۆ فیلمی سۆسنی ئاو نووسی. سیاما رایگه‌یاندووه كه هه‌رگیز پلانی ده‌رهێنانی نه‌بووه، ته‌نها بیری له سیناریۆنووسین یان كاركردن وه‌ك ره‌خنه‌گرێك كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام دواتر زاڤیر بۆڤۆیس كه سه‌رۆكی پانێڵی هه‌ڵسه‌نگاندن بووه و ده‌كرێ وه‌ك راهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ژمار بكرێت، رازی كردووه فیلم دروست بكات. دوای ساڵێك له ته‌واوكردنی خوێندن، له شاره‌كه‌ی خۆی ده‌ستی به وێنه‌گرتنی فیلم كردووه.
یه‌كه‌م فیلم
یه‌كه‌م فیلمی سیاما به‌ناوی سوسنی ئاو ساڵی 2007 بڵاوكرایه‌وه، سیناریۆی فیلمه‌كه پڕۆژه‌ی باڵای سیاما بوو له لافێمیس و له سێرگی كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی پاریس وێنه‌ی فیلمه‌كه گیراوه. پاڵه‌وانی فیلمه‌كه به پشتبه‌ستن به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌رزشی مه‌له‌وانیدا، به‌دواداچوون بۆ سێكسی گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌رنجڕاكێشانی خۆی بۆ كاپتنی تیپه‌كه ده‌كات. ئه‌م فیلمه چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. سیاما یه‌كه‌م كورته‌فیلمی خۆی به‌ناوی پاولین له ساڵی 2009 به‌رهه‌م هێناوه، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تێكی حكومه‌ت دژی هۆمۆفۆبیا به‌ناوی پێنج فیلم دژی هۆمۆفۆبیا.
ساڵی 2011 فیلمی تۆمبۆی به‌رهه‌م هێناوه، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا نووسراوه و وێنه‌گیراوه و له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسی و له سێ هه‌فته‌دا كاستی فیلمه‌كه‌ی ته‌واوكرد و له ماوه‌ی 20 رۆژدا وێنه‌ی گیراوه و بۆ یه‌كه‌م جار له شهستویهكهمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین له به‌شی پانۆرامای فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشكراوه و خه‌ڵاتی تێدی به‌ده‌ستهێناوه. فیلمه‌كه له قوتابخانه‌كانی فه‌ره‌نسا وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی نمایشكراوه. ساڵی 2012 له زنجیره درامای جنۆكه‌دا كاری كردووه. ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له‌و به‌رهه‌مه‌دا كاری كردووه. ساڵی 2014 فیلمی كچانی سیاما هه‌ڵبژێردراوه بۆ فێستیڤاڵی فیلمی كان تاوه‌كو نمایش بكرێ و هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی تۆرۆنتۆ له ساڵی2014 و فێستیڤاڵی فیلمی سه‌نده‌نس له ساڵی2015 فیلمه‌كه رۆڵی هه‌بووه و بینه‌ری چاكی هه‌بووه. چواره‌مین فیلمی درێژی سیاما به‌ناوی پۆرترێتی خانمێك له ئاگردا، له پاییزی 2018 ده‌ست به وێنه‌گرتنی كراوه. له ساڵی 2021دا فیلمی پاریس، ناوچه‌ی 13 شانبه‌شانی جاك ئاودیارد و لیا میسیۆس نووسیوه. سیاما له پاییزی 2020 فیلمی پێنجه‌می فیلمی به‌ناوی دایكی بچووكه‌وه وێنه‌گرتووه له مانگی ئازاری 2021 له فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بۆ یه‌كه‌مجار نمایشكراوه. هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سان سێباستیان له ساڵی 2021 نمایشكراوه و له‌وێ خه‌ڵاتی بینه‌رانی به‌ده‌ستهێناوه.