دۆستایەتی یەکێتی و حزبی تەکەتولی دیموکراتی تونس

02:33 - 2022-05-30
کوردستان
815 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی  یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان لە  سلێمانی،  هەڤاڵان  دکتۆر  خەسرەو گوڵ  محەمەد  و رزگار  عەلی و ئاسۆ مامەند کارگێرانی مەکتەبی  سیاسی و ئەمین بابەشێخ  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و  ئەحمەد  عەسکەری و  سەرکەوت  غەفور  ئەندامانی  سەرکردایەتی    پێشوازییان کرد  لە وەفدێکی حزبی  تەکەتولی دیموکراتی لە پێناوی کار و ئازادییەکانی تونس، کە  پێکهاتبوون  لە  دکتۆر خەلیل  ئەلزاویە  سەرۆکی  حزب و هالە بن  یوسف جێگری سەرۆک و کەمال کروکوری سکرتێری  حزب و  ئەسما بن  ساڵح و سامیە ملکی  فیسی.

سەرەتا  هەڤاڵ  دکتۆر  خەسرەو  بە گەرمی بەخێرهاتنی   وەفدی  میوانی  کرد  بۆ  سلێمانی  و وتی  هاتنەکەتان هاوکاتە لە گەڵ  ساڵیادی دامەزراندنی  یەکێتیی  نیشتمانیی  کوردستان و  بەستنی دیداری  یەکێتی کە  نموونەیەکی  تازەگەریی و داهێنانی کاری  حزبی یەکێتییە بۆ  جۆشدانەوە و خۆرێکخستنەوەی  زیاتر، هەروەها    سەردانى   وەفدەکەی بە گرنگ و پڕ بایەخ  وەسف کرد کە نموونەیەکە لە  دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی  یەکێتی لەگەڵ  پارتە پێشکەوتنخوازەکانی جیهانی عەرەب  کە  خۆی لە پتەوکردنی برایەتی کورد و  عەرەبدا  دەبینێتەوە پاشان دکتۆر خەلیل ئەلزاویە سەرۆکی  حزبی تەکەتول  وێڕای دەربڕینی  خۆشحاڵی خۆیان  بۆ  ئەو  پێشوازییە  گەرمەی  لێیان کرا  وتی " ئەم  دۆستایەتییەى ئێمە ئەگەڕێتەوە بۆ بەشدارییە چالاکەکانی یەکێتی  لە کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی جیهانی عەرەب لە سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵ" 

لەبەشێکی تری  وتەکانیدا سەرۆکی  حزبی  تەکەتولی  دیموکراتی تونسی   کورتەیەکی لە بارودۆخی سیاسی  و ئابووری  تونس خستەڕوو  کە لە زۆر  قۆناغدا بە   بارودۆخی عیراقی  چواند و  وتی  "بەڵام  لەوێ   دەستوورێک  هەیە  کە دەوڵەتێکی  مەدەنی لەسەر  دامەزراوە و زۆرینەى لایەنە  پێشکەوتنخوازەکانی  تونس بۆ لێکتێگەیشتن لە چارەسەرى کێشە و قەیرانەکان لەسەری کۆکن" .

پاشان  هەڤاڵانی  وەفدی  یەکێتی و  وەفدی میوان  سەبارەت بە گرنگی   بەردەوامی ئەم  جۆرە پەیوەندییانە لەگەڵ یەکتردا و لەپێناوی کاری  هاوبەش و بەردەوامدا چەندین  بیرو ڕایان ئالوگۆرکرد.

#مەكتەبی سیاسیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان