رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(42)
له به‌شی پێشوودا باسی ئه‌وه‌مان كرد تیۆر و ئایدیۆلۆجیای مرۆڤه گه‌وره و ئه‌فسانه‌ییه‌كان ئه‌وه‌نده راست نییه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ باسكردنی ناوی دینگ چیاوپینگ (Deng Xiaoping) لێره‌دا خراپ نییه. له ساڵی 1978دا چینی به‌ره‌و ئابووری ئازاد، به‌ره‌و پێشه‌وه برد و به‌م ئیشه‌ی توانی چه‌ند سه‌د ملیۆن كه‌سێك له هاووڵاتیانی چین له هه‌ژاری رزگار بكات. به جورئه‌ته‌وه ده‌توانرێت بگوترێت به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێك بوو له سه‌ركه‌وتووترین پڕۆژه‌كان به درێژایی مێژوو، بێگومان به‌بێ پینگ چینی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌بوو به یه‌كێك له توانا ئابوورییه‌كانی دنیا.
گوندی چیاوگهنگ
تۆ سه‌باره‌ت به چیا‌و پینگ چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه؟ (میت ریدلی) بیروبۆچوونێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. له راستیدا بنیاتنانی بازاڕی ئازاد به هیچ جۆرێك مه‌سه‌له‌یه‌ك نه‌بوو كه پینگ پێشان نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بێت و به‌رنامه‌ی بۆ دانا بێت، ئه‌م گۆڕانكارییانه له ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه ده‌ستیپێكردبوو. له گوندێكی دووره‌ده‌ست به ناوی چیاوگهنگ (Xiaogang) هه‌ژده جووتیار بڕیاریان دا زه‌وییه‌ك له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو سه‌ربه‌خۆ له‌وانیتر ئیداره‌ی به‌شه‌كه‌ی خۆی بدات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ئیشه نایاسایی بوو، ده‌بوو به‌هاوبه‌شی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه ئیش بكه‌ن، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌م شێوازه سه‌ركه‌وتوو بوو، له ساڵی یه‌كه‌مدا جووتیاره‌كان هێنده‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی پێكه‌وه ئیشیان كردبوو، به‌رهه‌میان هه‌بوو، زۆربوونی به‌رچاوی به‌رهه‌میان سه‌رنجی به‌رپرسانی گونده‌كه‌ی راكێشا و بڕیاریان دا ئه‌م شێوازه له كێڵگه‌كانی تری گونده‌كه به‌كاربێنن. له كۆتاییدا چیا‌و پینگ زانی به‌م شێوازه ده‌توانێت به‌رهه‌می كێڵگه‌كان هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر زیاد بكات و ئه‌ویش ریفۆرمی له هه‌موو چیندا ده‌ستپێكرد. هه‌ڵبه‌ته پینگ به ئاسانی حه‌قیقه‌تی قبووڵ ده‌كرد، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر بوایه له جیاتی ئه‌و ریفۆرمهكهی دوا بخستایه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ دره‌نگ یان زوو ناچار ده‌بوون ریفۆرم بكه‌ن.
داهێنانه گه‌وره‌كان
له‌وانه‌یه تۆ له خه‌یاڵی خۆتدا بۆ حاڵه‌تی شاز بگه‌ڕێیت و بڵێت به‌بێ گۆته‌نبه‌رگ، ئه‌دیسۆن، برایانی رایت، هیچ كتێبێك یان گڵۆپ و فڕۆكه‌یه‌ك نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌یت كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راست نییه، به ده‌ربڕینێكی دیكه ئه‌گه‌ر گۆته‌نبه‌رگ نه‌بوایه كه‌سێكی دیكه ته‌كنه‌لۆجیای چاپی به دنیا ده‌ناساند، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به گڵۆپیش راسته، پاش دۆزینه‌وه‌ی كاره‌با مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا كات بوو بۆ دروستكردنی گڵۆپ و ئه‌گه‌ر ئه‌دیسۆنیش نه‌بوایه بێگومان كه‌سێكی دیكه ئه‌و ئیشه‌ی ده‌كرد. شایانی باسه 23 كه‌سی تریش پێش ئه‌دیسۆن توانیبوویان سیمه‌كان وا لێبكه‌ن بدره‌وشێنه‌وه. له راستیدا ریدلی باوه‌ڕی وایه وجودی ئه‌دیسۆن سه‌ره‌ڕای هه‌موو بلیمه‌تی و تواناكانی بۆ داهێنانی گڵۆپ پێویست نه‌بووه. ئیلیشا گره‌ی (Elisha Gray) و ئه‌لیكسانده‌ر گراهام بێل (Alexander Graham Bell) هه‌ردووكیان له یه‌ك رۆژدا ته‌له‌فۆنیان دروستكرد، ویستیان تۆماری بكه‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له رێگه‌ی گه‌یشتن به نووسینگه‌ی تۆماركردن، له ئه‌سپ بكه‌وتایه‌ته خواره‌وه و بمردایه، گۆڕانكارییه‌ك له مێژوودا دروست نه‌ده‌بوو. به‌هه‌مان شێوه ته‌نیا برایانی رایت نه‌بوون له‌سه‌ر گلایده‌ری پێكهاته‌یه‌ك ئیشیان ده‌كرد كه ماتۆڕی تیا‌بوو. تیمی ئه‌ندازیاری جۆراو جۆر سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و ئیشكردن بوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌گه‌ر برایانی رایت نه‌بوونایه، بێگومان كه‌سێكی دیكه فڕۆكه‌ی ماتۆڕداری دروستده‌كرد. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به هه‌موو دۆزینه‌وه و داهێنانه‌كان راسته، له راستیدا ریدلی باوه‌ڕی وایه كه:
«ته‌كنه‌لۆجیا داهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش راسته.»
بۆ خاوهناكارانیش راسته
ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه زانستییه زۆر دیاره‌كان سه‌ربه‌خۆن و له كه‌سه‌كان جیان و ته‌نیا كاتێك ئامێره‌كانی ئه‌ندازه‌گرتن بگه‌نه وردییه‌كی دیاریكراو، داهێنانه‌كان خۆبه‌خۆ به‌رهه‌میان ده‌بێت و پێویست به كه‌سێكی دیاریكراو ناكات. له راستیدا داهێنه‌ران و توێژه‌ران پێویست ناكات كه‌سانێكی تایبه‌ت بن، ئه‌وه‌ی بڕیاره بدۆزرێته‌وه ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌لای خاوهنكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی پیشه جیاوازه‌كانیشه‌وه راسته. كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا كۆمپیوته‌ری تایبه‌تی هاته بازاڕه‌وه، پێویستی به سیستمی ئیشكردن هه‌بوو، ده‌بوو كه‌سێك سیستمی ئیشكردنیان بۆ دابنێت كه ئه‌و كه‌سه بیل گه‌یتس بوو، له‌وانه‌یه سیستمی ئیشكردنه‌كه‌ی گه‌یتس سه‌ركه‌وتووترین سیستمی ئه‌و سه‌رده‌مه بووبێت، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه كه‌سێكی دیكه ئه‌و ئیشه‌ی ده‌كرد، سه‌باره‌ت به مۆبایلی زیره‌كیش هه‌مان بابه‌ت راسته.
دوای ماوه‌یه‌ك بیر ده‌چنه‌وه
ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانم له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای كۆمپانیاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌كانن. هه‌ندێك له‌وانه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی زۆر گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆیه به سه‌دان هه‌زار كارمه‌نده‌وه. ئه‌مانه بایه‌خ به ئیشی خۆیان ده‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ر ئیشی قورسیاندا داهاتێكی باشیان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌میشه به به‌ڕێوه‌به‌ری باڵا نامێننه‌وه و كه‌مێك دوای خانه‌نشین بوونیان ئیتر كه‌س ئه‌وانی بیر نایه‌ته‌وه.
كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌كو جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌له‌تریك (Geneal Electric)، سیمنس (Siemens) یان فۆلكسواگن (Volkswagen) بێگومان له رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رانی زۆر به‌ئه‌زموونیان هه‌بووه، به‌ڵام حاڵی حازر چ كه‌سێك ناوی ئه‌وانی دێته‌وه بیر؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه نه‌بووه كه به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا هاتووه. ئه‌نجامه پرشنگداره‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه، ته‌نیا به‌هۆی بڕیاره‌كانی بهڕێوهبهرهكانیانهوه نییه. به‌ڵكو روانگه‌ی رهسمكراویش له بازاڕدا له سه‌ركه‌وتنیاندا بێ كاریگه‌ری نه‌بووه.
ئه‌وان سواری شه‌پۆله‌كه ده‌بن
وارین بێفت باوه‌ڕی وایه:
«پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی باش (كه به‌مانای ئه‌وه دێت چه‌ندی پاره بۆ كۆمپانیاكه گه‌ڕاندۆته‌وه)، زیاتر په‌یڕه‌ویی ره‌وتی به‌له‌مێك ده‌كات كه تۆ بۆ ته‌یكردنی رێڕه‌وی ئیشكردنی خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت تا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شێوازی سه‌وڵ لێدانتهوه هه‌بێت.»
ریدلی هه‌مان قسه به‌شێوه‌یه‌كیتر ده‌رده‌بڕێت:
«زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاماده‌ن سواری شه‌پۆل بن، له راستیدا كارمه‌نده‌كانیان شه‌پۆله‌كه دروست ده‌كه‌ن و ئه‌وان سواری شه‌پۆله‌كه ده‌بن و حه‌قده‌ستی زۆر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان حه‌زده‌كه‌ن ئه‌و بۆچوونه دروست بكه‌ن كه ئه‌وان وه‌كو پاشاكانی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌موو شتێك له ژێر كۆنترۆڵیاندایه.»
ماندێلا، جۆبز، گۆرباچۆڤ، گاندی، مارتن لوسه‌ر و ته‌واوی داهێنه‌ران و سه‌رانی سیاسی و ئابووری دنیا به ته‌واوی ئامرازی ده‌ستی زه‌مانه‌ی خۆیان بوون و له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتن، هه‌ڵبه‌ته هه‌ریه‌كێك له‌وانه له رێگه‌ی تاكتیكهكانیانهوه، رێبه‌ری پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیی گرنگیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بوونایه ئیشی دنیا به له‌نگی نه‌ده‌مایه‌وه و كه‌سێكی دیكه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرت. باشتروایه خۆمان له ئه‌فسانه دروستكردن به‌دوور بگرین و ئه‌وه‌نده له خۆمان بایی نه‌بین.
كه‌سێك ده‌توانێت كاره‌كه‌ی تۆ بكات
گرنگ نییه ده‌ستكه‌وته‌كانی تۆ تاچه‌ند گرنگن و واقیع ئه‌وه‌یه كه وابه‌سته‌ی وجودی تۆ نین و به‌بێ تۆش ده‌بوون. له راستیدا كاریگه‌ری تایبه‌تی تۆ له‌سه‌ر دنیا ناچیزه و ئه‌سڵه‌ن گرنگ نییه تۆ تا چ راده‌یه‌ك به‌توانایت و تێده‌كۆشیت، چ زانا، جه‌نه‌ڕاڵ، به‌ڕێوه‌به‌ر، یان سه‌رۆك كۆمارێكی دیار بیت كاریگه‌ری تۆ له‌و ره‌وته گشتییه‌دا كه جیهان تهی ده‌كات ناچیز ده‌بێت و كه‌سێكی دیكه ده‌یتوانی جێگای تۆ بگرێته‌وه. كه‌واته هه‌میشه ئه‌وه‌ت له بیر بێت تۆ ته‌نیا ده‌توانیت له ژیانی خۆتدا گۆڕانكاری به‌رچاو دروست بكه‌یت و ته‌ركیز له‌سه‌ر خۆت و ده‌وروبه‌رت بكه‌یت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بلكێت به ژیانی خۆته‌وه ده‌شێت تا چ راده‌یه‌ك خۆش و دڵگیر بێت و ئیتر بیر له گۆڕینی دنیا ناكه‌یته‌وه و نا‌ئومێد نابیت.
زۆر خۆت ههڵمهنێ
به‌هه‌رحاڵ له‌وانه‌یه چاره‌نووس بتگه‌یه‌نێت به پێگه‌یه‌كی گرنگ و چه‌ند به‌رپرسیارێتییه‌كی جیاجیا له ئه‌ستۆ بگریت و له كۆتاییدا به باشی ده‌ره‌قه‌تی به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆت بێیت. گریمان باشترین خاوه‌نكار، ژیرترین سیاسه‌تمه‌دار و به‌تواناترین به‌ڕێوه‌به‌ریت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و تهسهورهت نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت هه‌موو دنیا له جووڵه ده‌كه‌وێت.
من وه‌كو خۆم هیچ گومانم نییه سه‌ره‌نجام كتێبه‌كانم وه‌كو چه‌و ده‌چنه ناو زه‌ریای مێژووه‌وه و مه‌حف ده‌بنه‌وه و دوای مردنم كوڕه‌كانم له‌باره‌ی منه‌وه قسه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌م و له‌وانه‌یه كوڕه‌زا و كچهزاكانیشم باسێكم بكه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه ئیتر هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌بێت و رۆڵف دۆبێڵێ بۆ هه‌میشه له‌بیر ده‌كرێت. ئه‌مه بنه‌مای دنیایه، به‌م پێیه زۆر خۆت ههڵمهنێ، چونكه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه له ژیانێكی باش بێبه‌شت ده‌كات.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص231-235
گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كانی چین له چه‌ند جووتیارێكه‌وه ده‌ستیپێكرد