ئەمریکا بڕیاریدا فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا بفرۆشێت

10:26 - 2024-01-27
جیهان
172 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا بڕیاریدا بە بەھای 23 ملیار دۆلار فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف 16 بە تورکیا بفرۆشێت و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی رەزامەندبوونی ئەنقەرە بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا دەکاتە مەرجی رادەستکردنی فڕۆکەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن بڕیاریداوە 40 فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا و 40 فڕۆکەی تر لەجۆری ئێف 35 بەیۆنان بفرۆشێت و بەھای گرێبەستەش لەگەڵ یۆنان 8 ملیار دۆلارە.
بەگوێرەی یاسای ئەمریکا پێویستە پێش رێکەوتنی فرۆشتنی چەک بە ھەر وڵاتێک، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە ئاگادار بکرێتەوە، لەم بارەیەوە وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، بەرەسمی کۆنگرێس لە ناوەڕۆکی رێکەوتنەکان ئاگادار کراوەتەوە.
لەلایەکی تریشەوە لێپرسراوێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، واشنتۆن چاوەڕێیە تورکیا بەڵگەنامەی رەسمی رەزامەندی لەسەر ئاندامێتی سوید لە ناتۆدا پێشکەش بکات، ئەوکات فڕۆکە جەنگییەکان دەدرێتە ئەنقەرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان