دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق و هاوپەیمانان تیرۆریستێک دەستگیر دەکەن

11:40 - 2024-05-06
کوردستان
79 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست و ورد و چاودێریی بەردەوامی هێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو لە سنووری حەویجە دەستگیر بکرێت.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ح،ئ،ع) پێشینەی کاری هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)دا، پاش روخانی کۆتا پێگەی تیرۆرستان، تیرۆرستی داواکراو لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک نیشتەجێبووە.
پێشتریش برایەکی بەناوی (ن،ئ،ع) لە ساڵی 2011-2015 لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا وەک جوند بەشداربووە لە هێرشەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، کە دواجار لە ساڵی 2015 لە کەرکوک کوژراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان