ئامادەکاریی گەرمیان بۆ كۆنفرانسی گشتی

10:45 - 2024-01-28
کوردستان
730 جار خوێندراوەتەوە

بە دروشمی (میتۆدێكی نوێ... بۆ رێكخستنێكی سەردەمیانە) مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان، مینی كۆنفرانسێكی رێكخست.
لە كۆنفرانسەكەدا، كە بەسەرپەرشتیی سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و لەژێر چاودێریی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن رێكخراوە، ئۆرگانە جیاوازەكان و بەشێك لە پسپۆڕانی ئەكادیمی و شارەزا لە كاروباری رێكخراوەیی و مرۆیی لە سنوورەكەدا بەشدارن.
سەرەتای كۆنفرانسەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد. لە چەند وتەیەكیشدا ئاماژە بە ناوەرۆك و گرنگی و ئامانجی كۆنفرانسەكە كرا، كە تێیدا تایبەتمەندیی ژینگەیی و ناوچەیی  لەبەرچاودەگیرێت، بەوپێیەی كاری رێكخراوەیی و مرۆیی لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە.
لە دیبەتێكیشدا، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ئامادەبوان، ئازادانە تێبینی و سەرنج و رەخنەكانیان خستەڕوو.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا، بڕیاردرا بە پێكهێنانی حەوت لیژنە و ئەندامانی كۆنفرانسیش بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەكان دابەشكران بەسەر لیژنەكاندا و بڕیاریشە سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكان لە راپۆرتێكدا ئاڕاستەی كۆنفرانسی گشتیی مەكتەبی رێكخستن بكرێت.

#کۆنفرانس

بابەتە پەیوەندیدارەکان