پوتین و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

09:57 - 2024-01-29
جیهان
185 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری روسیا ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پوتين دەستیپێکردووە، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو سەرۆکەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت دۆخی کەرتی غەززە تاوتوێ بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان