پارێزه‌ر/ فه‌رمان محه‌مه‌د
ئێستا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی چووه‌ته ناو سه‌رده‌مێكی نوێی كێبڕكێی ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌كان. گۆڕانكاریی ریشه‌یی له جیهاندا رووده‌دات و یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بگۆڕێت. یاساكه بۆ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت گرنگه، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان هێشتا زاڵن و ده‌سه‌ڵات وه‌ك توخمێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نه‌زمی نێوده‌وڵه‌تیی باودا ماوه‌ته‌وه. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێشتا ناچارن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كاندا كار بكه‌ن.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی خۆی ئامرازه بۆ ده‌سه‌ڵات، له قاڵب ده‌درێت، به ئاسانی ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی بچووككردنه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌سته‌ڵات، له سه‌یركردنی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا وه‌ك ئامرازێكی دیكه‌ی زلهێزه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی باڵاده‌ستی خۆیان بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌زمی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ره‌نگدانه‌وه‌ی باڵاده‌ستی له ده‌سه‌ڵاتدا بێت و جێگه‌ی خۆی بگرێته‌وه، یاسای نێوده‌وڵه‌تی یان وه‌ك دوژمنی ده‌سه‌ڵات یان وه‌ك خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئامرازی ده‌سه‌ڵاته، له هه‌ندێك بواردا ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئامرازێك بۆ رێكخستن و سه‌قامگیریی باڵاده‌ستیی خۆیان به‌كارده‌هێنن، هاوكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی یه‌كسانی و سه‌قامگیریی ده‌كشێنه‌وه، كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی دروستی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش، یاسا به كشانه‌وه كۆتایی نایات، زۆرجار ده‌وڵه‌ته باڵاده‌سته‌كان به رێگه‌ی دیكه‌وه به‌دوای یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن، كه یاسای ناوخۆیی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دامه‌زراندنی پله‌به‌ندی و به‌ڕێوه‌بردنی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی دیكه، ئاسانتر ببێت.
زاراوه‌ی (یاسای نێوده‌وڵه‌تی) بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن جێرمی بێنتامه‌وه ناسێنرا.
به كورتی ئه‌م زاراوه‌یه، به‌و مانایه دێت، كه سیستمی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان/نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و زاراوه‌گه‌لی وه‌ك یاسای نه‌ته‌وه‌كان، یاسای نێوان گه‌لان و یاسای نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانیشی بۆ به‌كارهێندراوه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك تاكه بابه‌تی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌یر ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می مۆدێرندا، ره‌نگدانه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به روونی ئه‌وه پێشان ده‌دات كه ده‌وڵه‌تان چیتر وه‌ك تاكه ئه‌كته‌ری یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگیردرێن، به‌و پێیه‌ی ئه‌كته‌ره نوێیه‌كان له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌ریانهه‌ڵداوه، وه‌ك رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه گشتییه‌كان (IGOs)، رێكخراوه ناحكومییه‌كان (NGOs)، كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (TNCs) و كه‌سانی تایبه‌ت (PLs) سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، وڵاتانی پێشكه‌وتووی خۆرئاوا به‌رده‌وامبوون له بنیاتنانه‌وه‌ی نۆرمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و به زیانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م.
به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵێك زانا كه زۆرینه‌یان له وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه‌وه هاتوون، ده‌ستیانكردووه به بابه‌تی ره‌خنه‌گرانه له‌ژێر ناوی رێبازی جیهانی سێیه‌م بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تیی (TWAIL) به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی كه له دژی جیهانی سێیه‌م گیراوه‌ته‌به‌ر به هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه.
زلهێزه گه‌وره‌كان و سه‌روه‌ریی یاسا
له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ته بچووك و زلهێزه‌كاندایه كه پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببن بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه سه‌روه‌ریی یاسا ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كانه و زلهێزه‌كانیش له‌مه به‌ده‌رن، بۆیه ده‌كرێت بڵێین كه دادگاكان، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی و دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌نیا بۆ زلهێزه بچووكه‌كانن.
زلهێزه گه‌وره‌كان داننانێن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌م دادگایانەدا مه‌گه‌ر ئه‌و پرس و مژارانه نه‌بن، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندابێت.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی یان هه‌ژموون
زۆرجار هه‌ژموون و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك شتێكی دژبەیه‌ك سه‌یر ده‌كرێن: یاسای نێوده‌وڵه‌تیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وا گریمانه ده‌كرێت، كه وابه‌سته‌ی هاوسه‌نگیی هێز بێت و له‌لایه‌ن هه‌ژموونه‌كانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئامرازه سیاسییه‌كان به‌كار بێت، ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ دژایه‌تییه‌كی زۆرجار ئایدیالیزه‌كراوی نێوان یاسای نێوده‌وڵه‌تیی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێكیان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌قڵ و دادپه‌روه‌رییه، ئه‌وی دیكه‌یان ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌یه.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی و باڵاده‌ستیی سیاسی وه‌ك شتێكی ناهاوئاهه‌نگ سه‌یر ده‌كرێت. پێده‌چێت ده‌وڵه‌ته باڵاده‌سته‌كان دوودڵ بن له به‌كارهێنانی فۆڕمه‌كان و پابه‌ندبوون به رێساكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی؛ پێده‌چێت به سنوورداركردنی خۆیانی بزانن و له‌بری ئه‌وه زیاتر روو له سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه پێده‌چێت سیستمی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش خۆی له ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ست دوور بگرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانبوونی سه‌روه‌ری، مه‌یلی دانپێدانانی فه‌رمی نییه به پێكهاته‌كانی باڵاده‌ستی و به‌جێیان ده‌هێڵێت بۆ كایه‌ی سیاسیی، به‌ڵام هه‌میشه پێویستیی به ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی رێساكانی.
یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له‌م دۆخه‌دا بێده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێت به ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز سنووردار بكات، وا گریمانه ده‌كرێت كه بۆ كاریگه‌رییه‌كه‌ی پشت به هاوسه‌نگیی هێز ببه‌ستێت: كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هاوسه‌نگیی هێز، وه‌ك كایه‌ی یه‌كسانیی ده‌رده‌كه‌ون، كه ئه‌قڵ و دادپه‌روه‌ریی تێیدا زاڵه، له كاتێكدا ناهاوسه‌نگییه‌كانی ده‌سه‌ڵات داده‌به‌زێنرێن بۆ كایه‌ی سیاسیی.
زۆرجار وێنه‌یه‌كی هاوشێوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كتر به‌كارده‌هێندرێت بۆ وه‌سفكردنی په‌یوه‌ندییه پەشێوه‌كه‌ی ئێستای نێوان یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا، ئه‌مریكا كه ئاماده نییه په‌یوه‌ست بێت به په‌یماننامه‌كانه‌وه و ئاماده‌یه رێسا یاساییه‌كان پشتگوێ بخات، كه وه‌ك هه‌ژموونێكی (بێ یاسا) ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، پێده‌چێت یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان تێكڕای ده‌وڵه‌تان، له‌ڕێگه‌ی به‌دیهێنانی به‌های نێوده‌وڵه‌تییدا گه‌شه بكات.
ده‌وڵه‌تانی باڵاده‌ست و ئامرازه‌كانی ملكه‌چكردن
ده‌وڵه‌ته باڵاده‌سته‌كان له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا، ته‌نیا ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای زۆره‌ملێ یان به‌رژه‌وه‌ندیی و خۆپه‌رستیدا به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كان شوێن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بكه‌ون، یان به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانیانه‌وه ناچارن ئه‌و كاره بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوادارن سوودی گشتیی له په‌یڕه‌وكردندا به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام هه‌ردوو بژارده‌كه تێچووی زۆریان ده‌وێت.
یاسای نێوده‌وڵه‌تیش رێگه به ده‌وڵه‌ته باڵاده‌سته‌كان ده‌دات كه دیدگاكانیان بۆ نه‌زمی جیهانی داهاتوو دابڕێژن، به تێپه‌ڕبوونی كات، ده‌ستكاریی چه‌مكه‌كانی شه‌رعیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی دواتر قورس ده‌كات.
كشانه‌وه و خۆدزینه‌وه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
زلهێزه‌كان به‌پێی بۆچوونه‌كانیان یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له قاڵب ده‌ده‌ن، زلهێزه باڵاده‌سته‌كان هه‌میشه مه‌یلیان بۆ كشانه‌وه له یاسا و خۆدزینه‌وه له پابه‌ندبوونه‌كانی هه‌بووه، یان سنوورداركردنیان به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌رییان كه‌متر بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به پله‌ی یه‌كه‌م له پێشێلكارییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام پێویست ناكات كشانه‌وه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له شێوه‌ی پێشێلكارییدا بێت، به‌ڵكوو ده‌كرێت له هه‌وڵدان بۆ خۆدزینه‌وه له‌و پابه‌ندبوونانه پێكبێت كه ئه‌وانی دیكه تووشی ده‌بن؛ له لابردنی هه‌ندێك په‌یوه‌ندیی له یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، یان له پاڵنانی پابه‌ندییه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ندێك بواردا.
ئه‌وان سوود له یاسای نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رده‌گرن، به‌م شێوه‌یه فۆڕمه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، كه زیاتر گونجاون بۆ ده‌سه‌ڵاتی نایه‌كسان، هاوكات هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌زمی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به گوێره‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دابڕێژنه‌وه، به‌مه‌ش زیاتر رێگه به توخمه نایه‌كسانه‌كان ده‌ده‌ن و هاوسه‌نگی و سه‌روه‌ریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌شكێنن.