ئا: مه‌عروف مه‌جید*
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌واڵه‌كان نیگه‌رانمان ده‌كه‌ن کاتێ باسی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه ده‌كه‌ن، هه‌ندێ هه‌واڵ و چیرۆكیش هه‌ن دڵخۆشكه‌رن بۆ ساڵی 2024.
هه‌ندێك هه‌واڵی ئه‌رێنیش هه‌ن كه مرۆڤ ده‌توانێت چاوی لێیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون رازی بێت و پاڵنه‌ره‌كه‌ی بمێنێته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه به‌رده‌وامه‌كان.
ژیانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زه‌وی واقیعێكی دوور نییه، ده‌كرێ جیهان ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
لێره‌دا هه‌ندێك له گرنگترین چیرۆكه ژینگه‌ییه ئه‌رێنییەکانی ساڵی 2024 ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه هه‌ر چیرۆكێكیان ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێن دڵخۆشكه‌رن بۆ داهاتووی ژینگه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان.
چاككردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی ئوسترالیا
دوای 36 ساڵ و نزیكه‌ی چوار ده‌یه، به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی ئوسترالیا نیشانه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌وڵه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، له‌ڕووی ئامارییه‌وه نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی به‌ربه‌سته‌كان به‌ردی مه‌رجانی هه‌یه، به‌ردی مه‌رجانی نیشانده‌ری هه‌ستیارن بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و چاكبوونه‌وه‌یان نیشانه‌یه‌كی باشه، زۆربه‌ی چاكبوونه‌وه‌كه له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستدا به‌دیكرا، به‌ڵام (AIMs) ئامۆژگارییان كردووه كه هه‌روا به لاوازی ده‌مێنێته‌وه و پێویستی به چاودێریی ورد هه‌یه، لایه‌نی باشی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌یه كه كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژینگه ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش بخایه‌نێت، بۆیه یه‌كێكه له دڵخۆشترین چیرۆكه ژینگه‌ییه‌كانن بۆ ئه‌مساڵ.
جۆ بایدن پڕۆژه یاسای گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئیمزا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبۆوه له ئه‌مریكا.
كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی جۆ بایدن له‌سه‌ر كاركردن بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبۆوه و كاركردن بۆ ئه‌مریكایه‌كی سه‌وز بوو، پلانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بریتی بوو له پڕۆژه یاسای گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه تیشكی خسته‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ردین و كاركردن له‌سه‌ر وزه‌ی سه‌وز، به‌پێی ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێشنیاز كراوه، توانای به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیار تۆن گازی گه‌رمخانه‌یی هه‌یه له هه‌شت ساڵی داهاتوودا (تا ساڵی یه‌كه‌م). ئه‌م پڕۆژه یاسایه به بڕی 790 ملیار دۆلار له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن جۆ بایدنەوە ئیمزا كراوه و ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ردانی كاربۆنە به رێژه‌ی %44 له ئه‌مریكا.
ره‌شنووسی یاساكه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر هاندانی هاوڵاتیان بۆ وه‌به‌رهێنان له بژارده‌كانی وزه‌ی سه‌وز، هه‌روه‌ها سه‌پاندنی باجی ژینگه‌یی و یارمه‌تییه‌كان له‌سه‌ر به‌دیله‌كانی وزه‌ی سه‌وز وه‌ك ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی. كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌مریكا یه‌كێكه له چیرۆكه ئه‌رێنییه ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌مساڵ.
ده‌ستپێشخه‌ری دیواری سه‌وز
پرۆژه‌ی دیواری سه‌وزی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا، بۆته هێمای هه‌وڵه یه‌كگرتووه‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژینگه و زیندووكردنه‌وه‌ی زه‌وییه وشكه‌كان، نزیكه‌ی 11 وڵاتی ناوچه‌ی سه‌حل – سه‌حرا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان پێكهێناوه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 100 ملیۆن هێكتار زه‌وی به‌پیت كه پێشتر بێبه‌رهه‌م بووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی 250 ملیۆن تۆن كاربۆن، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له گرنگترین پڕۆژه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئیكۆلۆژی داده‌نرێت، له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه كه كه‌رتی گه‌شتیاریی به‌ره‌وپێش ده‌بات و هه‌لی كاری سه‌وز به‌رهه‌مده‌هێنێت كه زیان به ژینگه ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی.
پڕۆژه یاسای پاراستنی وزه
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له مانگی ئابدا، یاسادانه‌رانی هیندستان هه‌نگاوی داهاتوویان ناوه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی وزه له شاری به‌نگالۆر، ئامانجی ره‌شنووسی یاساكه زیادكردنی باجە له‌سه‌ر پیشه‌سازییه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ردانی كاربۆن و هاندانی رێكخراوه‌كان بۆ گۆڕینی وزه‌ی نوێبۆوه. جگه له‌وه‌ش دڵنیای ده‌دات له‌وه‌ی كه بازرگانه‌كان به باشی سوود له بژارده‌كانی وزه‌ی سه‌وز وه‌رده‌گرن.
جگه له‌وه‌ش ناساندنی بڕوانامه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی كاربۆنیش هه‌یه كه ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه بژارده‌ی وزه‌ی پاك به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كراوه و ئێستا ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی باڵا، هیندستان له ئێستاوه ده‌ستیكردووه به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژینگه و نیشاندانی نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
پڕۆژه‌ی گه‌نجكردنه‌وه‌ی رووباری میتی
رووباری میتی له شاری مۆمبای یه‌كێكه له پیسترین رووباره‌كانی هیندستان ئه‌وان به هۆی زبڵ و خاشاك و زبڵدانە زه‌به‌لاحه‌كانی دراوسێ و زۆر شتی تره‌وه ته‌مومژاوی بوون و ئیكۆسیستمیان له‌ناوبردووه و جۆره‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه، پڕۆژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕووباری میتی كه ئێستا میوانداری كۆمه‌ڵگه‌ی (BKC) بۆمبای كورلا ده‌كات، كێشه‌ی هایدرۆلۆجی دروستكرد، به‌ڵام هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌یه‌كی 650 كرۆر روپیه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رووباری میتی ته‌رخانكراوه، كه مۆمبای ده‌گۆڕێت و رووباری میتی زیندوو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شاری مۆمبای سه‌وزتر بێت و ئه‌و هه‌مه‌چه‌شنه زینده‌وه‌رانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه رۆژێك له‌م خاكه‌دا نیشته‌جێبوون، پڕۆژه‌كه به قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ساڵی 2022ه‌وه له قۆناغی په‌ره‌پێداندایه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پڵنگ
چیرۆكێكی دیكه‌ی ژینگه‌یی ئه‌رێنی له هیندستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پڵنگه‌كانه، كه له ساڵی 1947ه‌وه له هیندستان له‌ناوچوون. له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هیندستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشیله كێوییه‌كان بۆ هیندستان، له 17ی ئه‌یلول له نامیبیا ده‌گه‌نه هیندستان.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه
یه‌كێتیی ئه‌وروپا زۆربه‌ی گازی سروشتی خۆی له رووسیا وه‌رده‌گرێت؛ به‌ڵام سزاكانی سه‌ر رووسیا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا به دابینكردنی گازی سروشتی سنووردار ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌یرانی وزه له ئه‌وروپا، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌وروپا خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبووه‌وه گونجاندووه، له ئێستادا 12 %ی كاره‌بای یه‌كێتیی ئه‌وروپا له وزه‌ی خۆره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆیه دیوی گه‌شاوه‌ی گواستنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبووه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا رێگه‌ی پێداوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی له گازی سروشتی لاببات و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له پێداویستییه‌كانی وزه‌دا، ئه‌وروپا پشتگیری له زۆر چیرۆكی ژینگه‌یی ئه‌رێنی كردووه بۆ ساڵی 2024، به‌مه‌ش پێشه‌نگیی خۆی له قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا نیشانداوه.
ساڵی 2022 چه‌ندین چیرۆكی ژینگه‌یی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینی، وه‌ك ناساندنی خۆراكی بۆ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، خانه‌كانی گه‌ڵا، به‌دیله‌كان سه‌وز بۆ كه‌پسولی قاوه، فه‌سڵی كه‌شوهه‌وای ژینگه‌یی، ناساندنی سفر ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی و زۆر شتی تر.
هێشتا كارێكی زۆر ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه‌شوهه‌وا، ئه‌م چیرۆكانه پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بزانن كه ده‌ستپێشخه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان به‌ڕاستی هێزی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وایان هه‌یه، جیهان چاوه‌ڕوانی چیرۆكی ژینگه‌یی ئه‌رێنی زیاتره بۆ ساڵی 2024 و بۆ ساڵانی داهاتوو تا وه‌كو ئامانجی به‌رده‌وام به‌ده‌ست بهێنرێن.
* سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه