لە عەرەبییەوە: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
هاروكی موراكامی ده‌ڵێت:" به‌ته‌ما نه‌بووم ببمه نووسه‌ر، به‌ڵام ئیتر بووم، ئێستا من ژماره‌یه‌كی زۆر خوێنه‌رم له چه‌ند وڵاتێكدا هه‌یه و ئه‌مه‌ش زۆر به سه‌یریی روویدا ، بۆیه پێم وایه پێویسته خۆبه‌زلزان نه‌بم سه‌باره‌ت به‌م توانایه به‌ڵكو شانازی پێوه ده‌كه‌م و چێژی لێ ده‌بینم، له‌وانه‌یه نامۆ بێت ئه‌گه‌ر بڵێم رێزی لێده‌گرم".
نووسه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی زیاده‌ڕه‌وانه بایه‌خ به رۆتینی رۆژانه‌ی نووسینیان ده‌ده‌ن و به داهێنانیان و به‌و رێگایه‌ی كه ئیلهامی پێ ده‌دۆزنه‌وه و هاروكی موراكامیش نامۆ نییه به‌م مه‌سه‌لانه و له‌م دواییه‌دا رێنماییه‌كانی نووسینی پێشكه‌ش به رۆماننووسان كرد كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بوو چاوه‌ڕوانی بوون.
له پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبی خۆی موراكامی چركه‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه و ده‌ركه‌وتنه‌ی پاڵیان پێوه‌نا ببێته رۆماننووسێكی لێهاتوو ئاماژه‌پێكرد و ده‌رئه‌نجامی گۆڕینی كاره‌كه‌ی موراكامی سیدی میوزیكی جازه‌كه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵێك لاپه‌ڕه‌ی نووسین و قه‌ڵه‌مێكی مه‌ره‌كه‌ب، هه‌روه‌ها خووی جگه‌ره‌كێشانه‌كه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵێك پێڵاوی وه‌رزشی كه تایبه‌ت بوون به راكردن.
سه‌باره‌ت به وه‌رزش و نووسین
ئێستا موراكامی ماوه‌ی یه‌ك ماراسۆن ساڵانه راده‌كات به كۆی شه‌ش میل رۆژانه و زیاتر له دوو رۆژ به‌سه‌ریه‌كه‌وه پشوو نادات و له‌م خووه‌شی به‌ڕوونی دواوه له كتێبه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به وه‌رزش و نووسین كه به ناونیشانی: "كاتێك باسی راكردن ده‌كه‌ین باسی چی ده‌كه‌ین؟"
رێنماییه‌كانی موراكامی سه‌باره‌ت به نووسین وه‌كو ئه‌وه نییه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێی، له‌و جۆره نووسه‌رانه نییه كه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له خواردنه‌وه‌دا و به‌جۆرێكی گێره‌شێوێنانه ده‌نووسن، رێڕه‌وی له نووسیندا زۆر رێكخراوه تاوه‌كو بتوانێت بچێته نێو قووڵایی تاریكایییه شاردراوه‌كانی نێو مێشكییه‌وه تاوه‌كو ئه‌و گێره‌شێوێنییه به‌هێزه‌ی نێو نه‌ستی خۆی بدۆزێته‌وه و دواتر بۆ ئێمه‌ی ده‌گوێزێته‌وه له رێگای چیرۆكه‌كانییه‌وه.
موراكامی زۆر كاریگه‌ر بوو به بیرمه‌ندی میسۆلۆجیای دیار و گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیست جۆزێف كامبڵ كه رۆژانه ماوه‌ی نۆ سه‌عات ده‌یخوێنده‌وه به درێژایی پێنج ساڵ و بێگومان موراكامیش شوێن پێی كامبی هه‌ڵگرتووه له‌و پابه‌ندبوونه رێكخراوه‌دا به‌خوێندنه‌وه‌وه، موراكامی هه‌موو بژارده ته‌ندروسته‌كانی ژیانی له رۆتینێكی رۆژانه‌دا كۆده‌كاته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش جۆرێك له جادوو و سه‌رنجراكێشی له نووسیندا له‌لای موراكامی دروست ده‌كات بۆیه رێنمایی موراكامی سه‌باره‌ت به نووسین ته‌ندروسته و بێگومان شایسته‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتنه.
گوێ له مۆسیقا ده‌گرم
موراكامی ده‌ڵێت:" كاتێك له دۆخی نووسینی رۆمان‌دا ده‌بم له سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یانه‌وه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم و پێنج یاخود شه‌ش سه‌عات ده‌نووسم له دوانیوه‌ڕۆدا به‌درێژایی ده كیلۆمه‌تر راده‌كه‌م یاخود هه‌زار وپێنج سه‌د مه‌تر مه‌له ده‌كه‌م یان هه‌ردووكیان ده‌كه‌م و دواتر كه‌مێك ده‌خوێنمه‌وه و كه‌مێك گوێ له مۆسیقا ده‌گرم و سه‌عات نۆی شه‌و ده‌چمه ناو جێگاوه و ده‌نووم و ئه‌م رۆتینه به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كه‌م وپارێزگاری لێده‌كه‌م و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان شت رۆژانه ده‌بێته كارێكی گرنگ و ئه‌م كاره لای من جۆرێكه له خه‌واندنی موگناتیسی و به‌م رێگه‌یه ده‌توانم بگه‌مه زۆرترین دۆخه عه‌قڵییه قووڵه‌كان، به‌ڵام پابه‌ندبوون به‌م رۆتینه‌وه ماوه‌یه‌كی دووور و درێژ كه له وانه‌یه له نێوان شه‌ش مانگ بۆ ساڵێكی ته‌واو بخایه‌نێت پێویستی به هێزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی هه‌یه و به‌م واتایه‌یش نووسینی رۆمانێكی دوور و درێژ له مه‌شقی مانه‌وه به زیندوێتی ده‌چێت، چونكه هێزی جه‌سته‌یی یه‌كسانه له‌گه‌ڵ هه‌ستی هونه‌ریدا".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رۆتینه جێگه‌ی سه‌رسامی نییه، به‌ڵام بۆ نووسه‌رانی سه‌ره‌تایی نابێت، بۆیه موراكامی رێنمایی نووسه‌ره تازه‌كاره‌كان ده‌كات به خوێندنه‌وه و چاودێریكردن و بیركردنه‌وه و ته‌ركیزكردن و بێگومان كه‌مێك له‌جادوویشی بۆ زیاد بكه‌ن.
1-ژماره‌یه‌كی زۆر رۆمان بخوێنه‌ره‌وه:
"پێم وایه یه‌كه‌م ئه‌رك كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی رۆماننووسه تازه‌كاره‌كان بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی زۆر و زۆرێك له رۆمانه‌كان،جێی داخه كه به رێنماییه‌كی له‌م جۆره ئاسایی و باو ده‌ستپێبكه‌ین به‌ڵام مه‌شق نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كارێكی مه‌ترسیداره بۆیه بۆ نووسینی رۆمانێك پێویسته له‌پێشدا له دیدێكی فیزییانه‌وه تێبگه‌یت رۆمان چۆن دروست ده‌كرێت و گرنگه گه‌وره‌ترین رێژه‌ی رۆمان كه ده‌توانیت بخوێنیته‌وه كه هێشتا له سه‌رده‌می لاوێتیدایت هه‌رچی شتێك كه ده‌ستت ده‌كه‌وێت رۆمانه مه‌زنه‌كان، رۆمانه بێبایه‌خه‌كان، رۆمانه زۆر خراپه‌كان گرنگ نییه جۆری رۆمانه‌كان به‌و پێیه‌ی كه تۆ به‌رده‌وامیت له خوێندنه‌وه‌دا و تا ده‌توانیت چیرۆكه‌كان هه‌ڵهێنجه و خۆت به‌ره‌و رووی نووسینێكی زۆر بكه‌ره‌وه له‌هه‌ر دوو جۆره‌كه‌ی نووسین به نووسینی مه‌زن و نووسینی ئاساییشه‌وه ئه‌مه‌شیان ئه‌ركه گرنگه‌كه‌ته وه‌كو نووسه‌ر".
2-چاودێری رووداوه‌كان بكه:
" پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسینی ده‌قه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆت بكه‌یت هه‌وڵ بده له‌سه‌ر ئه‌وه رابێیت كه تێڕوانینت بۆ بابه‌ت و رووداوه‌كان به هه‌موو ورده‌كارییه‌نیانه‌وه بێت، چاودێری هه‌موو رووداوه‌كانی ده‌ورو به‌رت بكه، چاودێری ئه‌و خه‌ڵكه بكه كه ده‌یانبینی به هه‌موو توانایه‌كی نزیك و قووڵی خۆته‌وه."
3-بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه ده‌یبینیت:
بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه ده‌یبینیت له بیرت بێت كه بیركردنه‌وه واتای به‌رده‌وامبوون له دیاریكردنی راست و هه‌ڵه‌دا نییه یاخود تایبه‌تمه‌ندی و عه‌یبه‌كانی كه هه‌ن له‌و كه‌س و شتانه‌دا كه چاودێریان ده‌كه‌یت،هه‌وڵ بده به‌شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه دوور بكه‌ویته‌وه له بڕیاردانی حوكمی ئه‌خلاقی و په‌له مه‌كه له گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامه‌كان، چونكه گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی ئاشكرا گرنگ نییه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه بگه‌یته دیدێك بۆ ورده‌كارییه تایبه‌تییه‌كان كه هه‌ر هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت جیا ده‌كاته‌وه. من زۆر چاودێری پاراستنی وێنه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌كه‌م تائه‌وپه‌ڕی توانای خۆم له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی كه چاودێریم كردووه یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاوم پێیكه‌وتووه یاخود ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه به‌سه‌رم هاتووه و به‌نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تایبه‌تی هه‌ژمار ده‌كه‌م كه ده‌توانم دواتر بچمه‌وه سه‌ری و جارێكی دیكه تێی ده‌ڕوانمه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌سته‌كانم هێمن ده‌بێته‌وه و كه‌متر فشارم ده‌خاته سه‌ر، ئه‌مجاره‌یان له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی جیاوازه‌وه ده‌یپشكنم له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه له كۆتاییدا ده‌رئه‌نجامی تایبه‌تی خۆم داڕێژم".
4- ته‌ركیزت بخه‌ره سه‌ر چیرۆكه‌كه‌ی ئێستات:
كاتێك سه‌رقاڵی نووسینی رۆمانێك ده‌بم
"وێڕای ئه‌وه‌ی كه وتار ده‌نووسم و كاره خه‌یاڵییه‌كانیش، به‌ڵام من دوور ده‌كه‌ومه‌وه له كاركردن له‌سه‌ر هیچ شتێكی دیكه كاتێك سه‌رقاڵی نووسینی رۆمانێك ده‌بم ئه‌گه‌ر بار و دۆخه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌م به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن. بێگومان هیچ یاسایه‌ك نییه بڵێت ناكرێت هه‌مان بابه‌ت له وتارێك و چیرۆكێكدا به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م تێكه‌ڵكردنه به جۆرێك له جۆره‌كان توانای خه‌یاڵم لاواز ده‌كات".
5-جادوو پێویسته:
"ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی نایابی بابه‌ت و كه‌ره‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو جادوو پێویسته، چونكه به جادوو ده‌كرێت هه‌موو شته رۆژانه سه‌ره‌كییه‌كان و زمانه ئاسانه روونه‌كه ببێته كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سه بۆ زیادكردنی سه‌رسوڕمان، یه‌كه‌م شت وپێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه چی له به‌رۆكتدایه له بیرۆكه و شتی دیكه، چونكه جادوو سوودی نییه كاتێك به‌رۆكت به‌تاڵ بێت".
سه‌رچاوه:
www.takweenkw.com