عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین
هۆزی جاف به یه‌كێك له هۆزه ناودارو گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد داده‌نرێت، هۆزی جاف له خوارووی خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه له خاكی ئێران‌دا كه پێیی ده‌وترێت (جوانڕۆ) نیشته‌جێ بوون، جافه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چنه سه‌ر یار ئه‌حمه‌د به‌گی كوردی سه‌یفوڵڵا به‌گی جوانڕۆ، ئه‌م یار ئه‌حمه‌د به‌گه دوو كوڕی هه‌بوو به ناوی تاهیر به‌گ و زاهیر به‌گ په‌یوه‌ندییان به سوڵتان مرادی چواره‌م (1623-1640)ه‌وه هه‌بووه، جافه‌كان به شێوه‌كی سه‌ربه‌خۆ ژیاون، ناوچه‌یه‌كی گرنگیان هه‌بووه له سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا، به‌گزاده‌كانی جاف هه‌تا ساڵی 1718 خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوون له ناوچه‌كه‌ی خۆیان له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی میری ئه‌رده‌ڵاندا، به‌ڵام دواتر ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان و ملیان نه‌داوه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان له ئه‌نجامدا شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه له نێوانیاندا و له‌م جه‌نگه‌دا سه‌رۆكی جافه‌كان به ناوی یار ئه‌حمه‌د به‌گ كوژراوه له دواییدا براكه‌یان گرتووه و كوشتوویانه. به‌م هۆكاره جافه‌كان په‌نایان برد بۆ میره‌كانی (بابان) له قه‌ڵاچوالان، له‌و كاته‌وه جافه‌كان له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عیراق دێن و له ناوچه‌ی شاره‌زوور و گه‌رمیان بڵاوده‌بنه‌وه.
ئێستا زۆر زیاترن
جافه‌كان له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له بانیخێڵان ده‌گیرسێنه‌وه كه (زاهیر به‌گ) سه‌رۆكیان ده‌بێت، كه‌واته شوێنی جافه‌كان هه‌ر له سلێمانییه‌وه تا كرماشان و كه‌لیخانه، ئه‌مانه به جافی مورادی ناوده‌برێن، سنووری ده‌سه‌ڵاتیان له قزراباته‌وه (سعدیه) ده‌ستپێده‌كات سنووری تا پێنجوێن به ئێرانیشه‌وه، زاهیر به‌گ خۆی و (39) كه‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌كوژرێن، ئه‌و شوێنه ئێستاش پێی ده‌ڵێن (گوری كور گه‌ل) و له بانیخێڵان نزیكه، له دوای كوشتنی زاهیر به‌گ، محه‌مه‌د پاشا و كوڕه‌كانی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشا و محه‌مه‌د عه‌لی به‌گ ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست. ژماره‌ی هۆز و تیره‌كانی له پێشدا (44) تیره بووه، به‌ڵام ئێستا زۆر زیاتره. له ساڵانی 1919-1920سه‌رۆكی جافه‌كان كۆچی دوایی كرد و ئێستا به‌گزاده‌ی جاف ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جافه‌كاندا نه‌ماوه به تایبه‌تی كۆچه‌رییه‌كان.
جافه‌كان له مێژوودا سێ كۆمه‌ڵه‌بوون:
-1 جافی مورادی له عیراق نیشته‌جێن، له رۆژئاوای رووباری سیروان.
-2 جافی جوانڕۆ له ئێران نیشته‌جێن له ناوچه‌ی جوانڕۆ.
-3 گۆران، ئه‌مانه حه‌وت خێڵ بوون له جافی جوانڕۆ جیابوونه‌ته‌وه و چوونه‌ته ناو هۆزی گۆران.
جافه‌كان بێجگه له‌وه‌ی گه‌ره‌ترین هۆزی كوردن، زۆرترین نووسه‌ر، شاعیر، خه‌ڵكی دیاری كوردستان له‌م هۆزه‌ن وه‌كو (وه‌سمان پاشا، عادیله خانم، ئه‌حمه‌د موختار جاف، تاهیر به‌گی جاف، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌راباتی، سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی، مه‌لا جه‌لالی خورماڵی، شێخ محه‌مه‌دی قه‌سیمی، مه‌لا ئیبراهیم بیاره‌یی، مه‌لا محه‌مه‌د باڵه‌كی (ئیبن ئاده‌م)، مه‌لا عه‌بدولره‌حیم زیاره‌تی، مه‌لا ساڵح ته‌ڕه‌ماری، نالی، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی-ش له‌م هۆزه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌دان نووسه‌ر و شاعیر و زانای ئاینیی تریش له هۆزی جافن.
گه‌ڕیده جیهانییه‌كان
ساڵی 1918جافه‌كان زۆربه‌یان وازیان له ژیانی كۆچه‌ری هێنا و ده‌ستیان دایه كاری كشتوكاڵ. زۆربه‌ی گه‌ڕیده‌كانی جیهان كه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه له سه‌ده‌كانی پێشوودا زۆربه‌ی نووسینه‌كانیان له‌سه‌ر هۆزی جاف بووه بۆ نموونه (مێجه‌رسۆن، ئه‌دمۆنز، لوتكریك، مس بیل، باستیل نیكنین، مارك سایكس، ریچ، ئار-ئێچ ده‌بلیو، كریس كۆچێیرا، مارتن ڤان بڕۆنسن، فریزه‌ر، مینوڕسكی، چه‌ندین نووسه‌ری دیاری تریش له‌سه‌ر جافه‌كان نووسینیان هه‌یه وه‌ك: شاكر خه‌سباك، عه‌باس عه‌زاوی، ناجی عه‌باس ئه‌حمه‌د، عه‌لادین سه‌جادی، د. فوئاد حه‌مه خورشید، د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، د. حه‌سه‌ن جان، ئه‌حمه‌د خواجه، ئه‌حمه‌د موختار جاف، جه‌مال خه‌زنه‌دار، محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ، مه‌لاكه‌ریم موده‌ریس، ئه‌ولیا چه‌له‌بی ..هتد.
پیاوه دیاره‌كانی هۆزی جاف، لاله سه‌رحه‌د وه‌كو نموونه
لاله سه‌رحه‌د پیاوێك له ئه‌ڵماس، یه‌كێك له سه‌رۆك تیره‌كانی جاف، سه‌رۆكی تیره‌ی سه‌رحه‌د له هۆزی رۆغزایی، لاله سه‌رحه‌د كوڕی خه‌لیفه یونس كوڕی موالی كوڕی سه‌رحه‌دی گه‌وره‌یه، ئه‌مانیش یه‌كێكن له لقه‌كانی هۆزی رۆغزایی، باوه سه‌رحه‌دی گه‌وره كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره و دیاری جاف بووه، توانیوه‌تی له‌و زه‌مه‌نه‌دا كه خۆی تیا ژیاوه، ناوبانگێكی گه‌وره بۆ خۆی دابینبكات، ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردیشدا بووه به واقیعی ژیان، بۆ نموونه چیرۆك و شانۆ و ته‌مسلی كوردی بێخه‌م نه‌بووه له باسكردنی، باشترین نموونه‌ش (بوكی ژێر ده‌واری ره‌ش)، كه تا ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر حوكمڕانی كوردستان هه‌یه، ئه‌م چیرۆكه دوو سه‌ده پێش ئێستامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌مان كێشه و گرفت له‌ناو حوكومڕانی كوردیدا هه‌یه، له پاش ئه‌مانیش خه‌لیفه یونس پیاوێكی دیاربوو، له شۆڕشه‌كانی كوردستاندا به تایبه‌تی شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیاوی دیاردا وه‌كو شێخ عه‌لی قه‌ڵبه‌زه توانیویانه سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی شێخی مه‌حمودی نه‌مر بكه‌ن، له گێڕانه‌وه‌كانی نووسه‌ری دیاری كورد (ئه‌حمه‌د خواجه)، له كتێبی (چیم دی)دا باسكراوه.
لاله سه‌حه‌د ساڵی 1937 له دسكه‌ره له دایكبووه، هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا له شاره‌زوور هیچ قوتابخانه‌یه‌ك نه‌بووه بخوێنێت و یه‌كه‌م قوتابخانه له شاره‌زوور له ساڵی 1954دا كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه‌وه نه‌یتوانیوه بچێته خوێندن، به‌ڵام خۆی هه‌میشه حه‌زی له خوێنده‌واری بووه، خۆی فێری خوێنده‌واری كردووه، خوێنده‌وارییه‌كه‌ی زۆرباش بووه، هه‌میشه هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كتێبدا یه‌كێك بووه له ئامانجه‌كانی، به‌بێ كتێب نه‌ژیاوه، هه‌ر به‌هۆی كتێبیشه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كردووه، ساڵی 1958 له رێگه‌ی نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستانه‌وه (فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین) په‌یوه‌ندی كردووه به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، له دوای ململانیێ نێوان باڵه‌كانی پارتی ده‌چێته پاڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی.
لاله سه‌رحه‌د و شۆڕش و كوردایه‌تی
لاله سه‌رحه‌د له دوای ئه‌وه‌ی چووه پاڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌رله‌و رێگایه‌وه درێژه‌ی به كوردایه‌تی داوه، هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد (مام جه‌لال)دا هه‌بووه، تا دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵی 1975دا، له دوای دروستبوونی یه‌كێتیش ماڵ و دێی دسكه‌ره بۆته بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه‌كێتی، كاتێك یه‌كێتی پێوێستی پێی ده‌بێت، به ماڵ و منداڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه و له قه‌ره‌داغ نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌وێ ده‌بێت به سه‌رتیپی (تیپی خه‌نجه‌ره) له سنووری قه‌ره‌داغ، به‌شێكی كه‌م له سه‌رۆك هۆزی كورد هه‌بوون كه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وازلێبێنن و بچنه ناو شۆڕشه‌وه، لاله سه‌رحه‌د یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به ماڵ و منداڵه‌وه چۆته ناو شۆڕشه‌وه، له ناو شۆڕشیشدا قوربانی مادی مه‌عنه‌وی زۆری داوه، له بواری مادیدا هه‌موو ماڵ و موڵكی جێهێشت كه چووه ده‌ره‌وه، له بواری مه‌عنه‌ویشدا چه‌ندین كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خزمه‌كانی و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی شه‌هیدبوون، له ناویاندا دوو كوڕی خۆی به ناوی (سه‌ردار و سه‌رچڵ) شه‌هیدبوون.
لاله سه‌رحه‌د پیاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی جاف
ئه‌م پیاوه به‌وه ناوده‌برێت كه هه‌میشه له دیوه‌خانه‌كه‌یدا (ئاوی ده‌كرد به‌سه‌ر ئاگردا)، له دروستبوونی حكومه‌تی عیراقه‌وه ساڵی 1920 تا ئێستا دادگاكان نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست هه‌موو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هێشتا حوكمڕانی دامه‌زراوه‌یی نییه، بۆیه هه‌ندێك كێشه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مایه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روو نه‌دات دیوه‌خانه‌كانی سه‌رۆك هۆزه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دا، دیوه‌خانه‌كه‌ی لاله سه‌رحه‌د یه‌كێك بووه له دیوه‌خانه دیاره‌كانی جاف و رۆغزایی هه‌میشه جمه‌ی ده‌هات له میوان و میوانداری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هۆز و تیره‌كانی تر، تێكه‌ڵاوی و دۆستایه‌تییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه، باشترین نموونه‌ش مه‌راسیمی كۆچه‌كه‌ی بوو زۆربه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كان هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان هه‌بوو له‌به‌ر رۆحی لاله هه‌موو رۆژه‌كان به پێوه وه‌ستابوون ئه‌مه‌ش باشترین وه‌فا بوو بۆی، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و نوسه‌ران و شاعیران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی زانكۆ و زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵ داده‌نیشت و خه‌مه‌كانی ئه‌وانی ده‌گه‌یانده ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌میشه خه‌می هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌بووه و دیالۆگی له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو تێكه‌ڵاوییه‌دا حه‌زی له گه‌شت ده‌كرد بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم و عیراق و ده‌ره‌وه بۆ شاره‌زابوون له كه‌لتوری گه‌لان و پێكهاته‌كانیان. ورده‌كارییه‌كانی ژیانی لاله ئه‌وه‌نده زۆرن له یادی چله‌یه‌كدا ناتوانرێت باسبكرێت، ده‌كرێت له داهاتوودا بكرێته كتێبێك.
جارێكیان ره‌وانشاد مام جه‌لال به میوانی ده‌چێته ماڵی لاله سەرحەد و له قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: «من بۆیه هاتووم بۆ ماڵی كاك سه‌رحه‌د سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی رۆغزایی...» دوای ته‌واوكردنی قسه‌كانی، لاله وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: «مام جه‌لال، ماڵ ماڵی خۆتانه، من سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت نیم.» ئه‌مجار مام جه‌لال ده‌ڵێت: «سه‌رحه‌د سه‌رۆكی عه‌شره‌ته«. بۆیه هه‌میشه لاله سه‌رحه‌د خۆی به سه‌رۆكی عه‌شره‌ت نه‌زانیوه هه‌میشه وه‌كو برا گه‌وره‌یه‌ك هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات و خزمه‌تیان بكات، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت (ئه‌وه عه‌شره‌ت، یان شوێن نییه پێگه‌ت به‌هێز بكات، ئه‌وه كه‌سایه‌تی خۆته به‌هێزت ده‌كات، لاله خۆی لاله سه‌رحه‌د بوو).
سه‌رچاوه‌كانی لاله سه‌رحه‌د
كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی مرۆیی گه‌وره هه‌بوون كه لاله سه‌رحه‌دیان كرد به كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌وره‌ترین هۆز، کە هۆزی جافە، حه‌زێكی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه و خۆ رۆشنبیركردن و به‌دواداچوونی مێژوویی له یه‌كێك له دیمانه ته‌له‌فزیۆنیه‌كاندا وته‌یه‌ك ده‌ڵێت زۆر جوانه و كه‌م كه‌س هه‌یه له نووسه‌ره‌كانیش په‌ییان پێ بردبێت، ده‌ڵێت: «جاف نه‌ته‌وه‌یه‌كه، نه‌ك هۆزێك، هه‌ر له سنووری باسه‌ڕه‌وه تا كرماشان به‌ناو عێلی جاف‌دا ده‌ڕۆیت، راسته هه‌ندێك له نووسه‌ره جیهانییه‌كان به جافه‌كانیان وتووه (كورده‌كان)، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆریی هۆزی جاف». به‌م وته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت لاله خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر مێژووی جاف، بۆ نموونه باسی حه‌ویجه ده‌كات و ده‌ڵێ: «له بنچینه‌دا حی جاف بووه«. لاله باسی ورده‌كارییه‌كانی حه‌ویجه ده‌كات كه ره‌وانشاد مام جه‌لال بۆی باسكردووه. له رووی رۆشنبیرییه‌وه باسی شۆڕشه‌كان ده‌كات بۆ نموونه باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كات و ده‌ڵێ: «شۆڕشی ئه‌یلول له‌سه‌ر شانی جاف دروست بووه«. به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت: «ره‌وانشاد مام جه‌لال یه‌كه‌مجار له كه‌لاره‌وه ده‌ستیپێكرد له‌ناو دڵی جاف‌دا». به نیسبه‌ت نووسینه‌وه‌ی مێژووی جافه‌وه داوا له گه‌نجه‌كانی جاف ده‌كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن و مێژووی جاف بنووسنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه لاله پیاوێكی خوێنده‌وار بووه و به‌وردی ئاگای له مێژووی كوردستان بووه.
یه‌كێك له سیفه‌ته جوانه‌كانی ئه‌وه بوو، قه‌ت بێزار نه‌ده‌بوو له گوێگرتن له خه‌ڵكی نووسه‌ر و رۆشنبیر، چه‌ندین سه‌عات له‌گه‌ڵیان داده‌نیشت، هه‌میشه وه‌ڵامی راستگۆیانه‌ی هه‌بووه بۆیان، ئه‌گه‌ر نزیكترین كه‌سیشی هه‌ڵه‌ی كردبێت به راستی پێی وتووه.
پێویسته بكرێت به كتێب
زۆر كه‌سایه‌تی واده‌زانن لاله سه‌رحه‌د ته‌نها دیوه‌خانه‌كه‌ی پێوه‌ر بووه بۆ كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی، من ده‌ڵێم ئه‌مه راست نییه، ئه‌مه به‌شێكێتی، ئه‌وانه‌ی من له سه‌ره‌وه باسم كرد، ئه‌وانه كه‌سایه‌تی لاله سه‌رحه‌دیان پێكهێنابوو، به هه‌مان شێوه‌ش چه‌ندین كه‌سایه‌تی تریش له‌ناو هۆزی جاف و تیره‌كانی تر هه‌ن كه پێویسته به بایه‌خه‌وه باسیان بكرێت هه‌موویان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كورده‌واری.
چه‌ند بنووسین، چه‌ند قسه‌كانی لاله بگێڕینه‌وه، چه‌ند باسی هه‌وڵه خێرخوازییه‌كانی بكه‌ین، چه‌ند باسی هه‌وڵه ئاشتیخوازه‌كانی بكه‌ین هه‌ر كه‌مه. ئه‌وه‌ی پێوسته له دوای كۆچی لاله سه‌رحه‌د باسی بكه‌ین، كوڕه‌كانییه‌تی، كوڕه‌كانی لاله سه‌رحه‌د كه ئێستا حه‌وتیان له ژیاندان، هه‌موویان خوێنده‌وارن و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز و خاوه‌ن پله و پایه‌ی حكومی و حزبین، له زۆربه‌ی كۆڕ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی باوكیاندا به‌شداربوون، په‌روه‌رده‌یه‌كی زۆر باش كراون له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن، كه باوكیان لاله سه‌رحه‌د نه خوێندنی ته‌واو كردبوو، نه پله و پۆستی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و لاله‌یه بوو كه هه‌موو كورد و كوردستان ده‌یانناسی، هیوادارم ئه‌و رێگا و رێچكه‌یه‌ی باوكیان به‌رنه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ له یادی چله‌ی ئه‌م پیاوه ئه‌ڵماسییه‌دا هه‌موومان ده‌پاڕێینه‌وه له په‌روه‌ردگار بیبه‌خشێت و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات. به‌داخه‌وه كه به‌ره‌به‌یانی 25/12/2023 كۆچی دوایی كرد.