بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا حەسەن زادە
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (ئاوارە) کوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتیدا.
داواکارم لە خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان