سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2022/6/1 لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەشداری ھەڵمەتی ناشتنی (5) ھەزار نەمام و دار ھەناری کرد کە پڕۆژەیەکە و بەردەوام دەبێت و خۆی لە نزیکەی ناشتنی (21) ھەزار دار ھەناردا دەبینێتەوە.
دواتر سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ بەڕێوەبەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پاركی ھەواری شاردا كۆبۆوە و سوپاسی ھەوڵ و ماندووبوونی كردن و پشگیری خۆی بۆ دووپاتكردنەوە لە پێناوی بەرەو پێشبردن و جوانتركردنی پاركەكەدا.