پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/2/5
لە شاری بەغدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کێشەکان و چۆنێتی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکان، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە رەچاوی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم بکرێت و کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن.