حوسییەکان لە دەریای سوور هێرشیانکردەسەر کەشتییەکی بەریتانی

10:08 - 2024-02-06
جیهان
62 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی ئەمپرەی بەریتانی کە تایبەتە بە ئاسایشی دەریایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشتییەکی بازرگانی بەریتانی لە کەناراوەکانی یەمەن بە درۆن ھێرشیکراوەتەسەری و زیان بە کەشتییەکە کەوتووە.

باسی لەوەشکردووە، کەشتییەکە ھەڵگری ئاڵای دوورگەکانی باربادۆس بووە و لە دەریای سوور و نزیک کەناراوەکانی یەمەن رووبەڕووی ھێرشەکە بووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

لە درێژەی کاردانەوەی ھێرشی سەر غەززە، گرژییەکان لە یەمەن تا دێت زیاتر دەبێت و تەنھا لە 48 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 40 ئەندامی حوسییەکان لە یەمەن کوژراون و ھێرشی ئەمریکا و بەریتانیاش بۆ سەر ئەو گروپە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان