شازادە ھاری: رەوشی باوکم ناجێگیرە

11:08 - 2024-02-06
جیهان
157 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵابوونەوەی هەواڵی توشبوونی پاشای بەریتانیا، چارلسی سێیەم بە نەخۆشی شێر پەنجەی پڕۆستات، دەنگدانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیھان لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە شازادە ھاری، کوڕی پاشای بەریتانیا رایگەیاند، تەندروستی باوکی ناجیگیرە و قسەی لەگەڵدا کردووە، بۆیە بەپەلە لە کالیفۆرنیاوە دەگەڕێمەوە بەریتانیا.

چارلسی سێیەم پاشای بەریتانیا تەمەنی 75 ساڵە، دوای مردنی دایکی دەسەڵاتی گرتە دەست، بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن ئاستی نەخۆشییەکی گەیشتۆتە رێژەیەکی بەرز بۆیە خێزانەکەی ناچاربوون رەوشەکەی بۆ رای گشتی بەریتانیا بڵاوبکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان