وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌رانی عیراق وه‌ك هاندانێك بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، چوار ملیۆن دینار بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات كه زۆربه‌یان له هه‌ولێر و دهۆكن، هاوكات قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان ده‌كاته‌وه و ده‌رگای دامه‌زراندن له وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌رانی عیراقدا هاتووه: "جگه له‌و هاندانه هاوكات به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری و ته‌فه‌روغ و كه‌مئه‌ندامی و قه‌رزی ئاسانكاری بێ سوود بۆ خێزانه گه‌ڕ‌اوه‌كان دابین ده‌كات".
هەروەک بڕیاریداوه بۆ مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له ناوچه‌كانیان نه‌ماوه و ده‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌رانی عیراق به گشتی ژماره‌ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، 664 هه‌زار و 798 كه‌سه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونێك، 30% بۆ 40% ئه‌و ژماره‌یه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.