كەركوك،سیروان محەمەد
نوێنەری پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك بەجیاوازی ئایدیا و بیركردنەوەی سیاسی و مەزهەبی و نەتەوەییان رۆڵی ی.ن.ك بەرز رادەگرن و رایدەگەیەنن كەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەموو قۆناغەكانی خەبات و تێكۆشانی خزمەتی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی كردووە.نوێنەری پێكهاتەكانی كەركوك راشیدەگەیەنن كە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال توانیویەتی پێكەوەژیانێكی ئاشتییانە لەنێوان پێكهاتەكانی عیراق دروست بكات كە ئەو پێكەوەژیانە لەرابردوودا بەتەواوی رەنگیداوەتەوە و بۆتە بناغەیەكیش بۆ پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی عیراق.نوێنەری پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك هاوڕاشن كە بۆ داهاتوو یەكێتی دەتوانێت پلانی ستراتیژی دوور و نزیكی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش دابرێژێتەوە بەتایبەت دوای بەستنی دیداری یەكێتی كەهەنگاوێكی گرنگە بۆ گەشانەوەی زیاتری ی.ن.ك.
لەو چوارچێوەیەدا قەحتان ونداوی لێپرسراوی بەرەی توركمانی عیراق وتی: وەكو بەرەی توركمانی عیراق پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی دەكەین و لەم بۆنەیەدا هەوڵەكانی ی.ن.ك بەرز رادەگرین كەلەقۆناغی جیاوازدا و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەناوەراستی حەفتاكانەوە تائێستا رۆڵێكی بەرچاوی هەبوە و رۆڵی یەكێتی بەرز دەنرخێنین و رایدەگەیەنین كەیەكێتی رۆڵی دیاری هەبووە لەروبەروبونەوەی رژێمی پێشوو و بونیاتنانی عیراقی نوێش.پێشنیاز و داواكاری ئێمە وەكو بەرەی توركمانی بۆ یەكێتی پاراستنی ئەو رێكچكانەیە كەسەرۆك مام جەلال بۆ كەركوك دایرشتون لەپاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان و مامەڵەكردنی وەكو یەك و یەكسان لەگەڵ هەموو پێكهاتەكاندا و بوونی پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ هەموو پێكهاتەكاندا و هیوادارین سەركردایەتی ئێستای یەكێتیش لەسەر ئەو رێچكانە كار بكەن.
نەجات حسێن سەركردە لەرەوتی حیكمەی نیشتمانیش رایگەیاند ی.ن.ك لەسەرەتای دروستبوونیەوە تائەمرۆ بەهەموو شێوەیەك خەباتی كردوە لەپێناو پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی عیراق و جیاوازیشی نەكردوە لەگەڵ هیچ پێكهاتەیەكدا و رۆڵی سەرۆك مام جەلالیش لای هیچ كام لەپێكهاتەكان نادیدە نییە كەكەسایەتیەك بوو كەمەرجەعی باڵای شیعە لەعیراق وەكو سەمامی ئەمانی ناساند كەئەو ناسنامەیە بەكەسی تر نەبەخشراوە.وتیشی لەم بۆنەیەدا هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ ی.ن.ك دەخوازین .پێشنیاز و داواكاری ئێمە بۆ یەكێتی هەنگاونانی یەكێتییە بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەركوك لەهەمو ئاستەكاندا.ئەگەر یەكێتی بتوانێت پرۆژەی زیاتری خزمەتگوزاری پێشكەشی كەركوك بكات و هەوڵ بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی پارێزگاكە بدات بەدڵنیاییەوە لەدوارۆژدا دەبێتە مایەی خزمەت بۆ یەكێتی چونكە دوارۆژ خەڵكی پارێزگاكە خۆیان بریاردەدەن كەكێ خزمەتی كردوون .
ئیسماعیل حەدیدی كەسایەتی حەدیدیەكان لەكەركوك رایگەیاند ی.ن.ك لەهەموو سەردەمەكاندا رۆڵێكی باڵای بینیوە لەدروستكردنی ئاشتەوایی و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان لەعیراق.یەكێتی حزبێك بووە لەرابردوودا سەرباری ئەو گۆرانكارییە گەورانەی لەعیراق هاتونەتە پێشەوە یەكێتی خۆی لەگەڵ هەموو گۆرانكاریەكاندا گونجاندوە و پلان و بەرنامەشی هەبوە بۆ خزمەتكردنی عیراقیەكان و لایەنێك نییە لەعیراق كەئاشنا نەبێت بەهەوڵەكانی و رۆڵی سەرۆك مام جەلال نەزانێت كەچی خزمەتێكی پێشكەشی عیراق كردوە و لەكەركوكیش رۆڵی یەكێتی هەموو دیار بوە و سەرۆك مام جەلال لەكەركوك خزمەتی هەموو پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوكی كردوە بەبێ جیاوازی و هەموو پێكهاتەكانی كۆكردۆتەوەو خزمەتی هەموو لایەكیشی كردوە بەبێ جیاوازی.هیوادارین یەكێتی بۆ داهاتوو لەسەر رێچكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام بێت و گەشە بەپاراستنی برایەتی و پێكەوەژیان بدات .هیوادارین كەلەدوای بەستنی دیداری یەكێتی هەنگاوەكانی یەكێتی روو لەكرانەوەی زیاتر بێت بەرووی پێكهاتەكاندا چونكە ئێمە ئەو دیدارەش بەهەنگاوێكی تری یەكێتی دەزانین بۆ گەشانەوەی ئەو حزبە و خوازیاریشین لەداهاتوو یەكێتی هەنگاوەكانی لەناو هەرێمی كوردستان چ نەكاتەوە بەڵكو لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عیراق چری بكاتەوە تاوەكو خەڵكی بەسرەش سوود لەپلان و بەرنامەی یەكێتی وەربگرن.
قەشە سڵیوە قەشەی كڵێسای مریەم عەزرا لەكەركوك رایگەیاند پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك دەكەین و پێمان وایە كەیەكێتی حزبێكە لەرۆژی دروستبونیەوە تائێستا رۆڵی بەرچاوی گێراوە لەخزمەتكردنی عیراقیەكان بەبێ جیاوازی .وەكو پێكهاتەی مەسیحیەكان لەعیراق دەڵێین یەكێتی مامەڵەیەكی یەكسانی لەگەڵ هەموو پێكهاتەكاندا كردوە بەبێ هیچ جیاوازیەك و وەكو مەسیحیەكان بەوپەری ئەمانەتەوە یەكێتی و بەتایبەتیش سەرۆك مام جەلال رۆڵی مەسیحیەكانی لەعیراق بەرز راگرتوە و پشتیوانیشی لەداواكاریەكانمان كردوە .لەم بۆنەیەدا وەكو مەسیحیەكان دەڵێین ئێمەی مەسیحیەكان خوازیارین هەمیشە مامەڵەمان لەگەڵ ی.ن.ك بێت چونكە پێمان وایە مافەكانمان لەسایەی یەكێتیدا بەدی دێت ئەگەر لەهەرێمی كوردستان بێت یاخود عیراق.
د.سەڵاح عورێبی مامۆستای زانكۆی كەركوك رایگەیاند گومانی تێدا نییە كە ی.ن.ك دەتوانێت پلان و بەرنامەی ستراتیژی خۆی بۆ داهاتوو دابرێژێت .پێشنیاز و داواكاری ئێمەی مامۆستایانی زانكۆ و ئەكادیمیستان بۆ یەكێتییە كەیەكێتی بۆ داهاتوو هەنگاو بۆ درێژەدان بەسیاسەتی سەرۆك مام جەلال بكات .هاوكات گرنگی زیاتر بەپرسی كەركوك بدات كەكەركوك بەململانێیەكی سیاسی سەختدا تێپەر دەبێت و ئەولەویەت بەپرسی كەركوك بدات لەكارەكانیدا لەهەموو ئاستەكان.یەكێتی وا مامەڵە بكات كەحزبێك نییە كەتەنها بۆ كوردستان دامەزراوە بەڵكو كار بۆ هەموو عیراق بكات و خزمەتەكانیشی بۆ هەموو عیراق بێت چونكە حزبێكە پێگەی خۆی لەناو دڵی هەموو پێكهاتەكانی عیراقیەكاندا كردۆتەوە.پێشنیازیش دەكەین پەرلەمانتارانی یەكێتی لەبەغدا بەتەنها نوێنەرایەتی هەرێم نەكەن بەڵكو نوێنەرایەتی هەموو پارێزگاكانی عیراق بكەن .یەكێتی بتوانێت بۆ داهاتوو پشتیوانی لەكاری ناوەندە ئەكادیمیەكان و سەندیكاكانی بكات بەتایبەت بۆ ئەو پرۆژانەی كەپەیوەندییان بەپێكەوەژیانەوە هەیە.