حسێن سه‌عدون
لە عەرەبییەوە: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
1-خوێندنه‌وه‌ی نه‌رێنی وخوێندنه‌وه‌ی به‌پێز:
له یاداشته تایبه‌تیه‌كانی خۆیدا ئیبن سینا ده‌ڵێت: كاتێك ده‌ستی به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبی» میتافیزیكیا» كه‌ی ئه‌ڕستۆی بۆ یه‌كه‌مجار كردووه هیچ تێنه‌گیشتووه بۆیه سه‌رله‌نوێ و بۆ جاری دووه‌م خوێندوویه‌تیه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی ده‌ستنه‌كه‌وتووه بۆیه بۆ ماوه‌یه‌ك وازی له‌و كتێبه هێناوه و دواتر ده‌ستی كردۆته‌وه به‌خوێندنه‌وه‌ی و چل جار خوێندویه‌تیه‌وه تا به ته‌واوه‌تی له‌به‌ری كردووه، به‌ڵام هه‌ر هیچی لێ تێنه‌گیشتووه تاوه‌كو رۆژێك ده‌چێته بازاڕی وه‌ڕاقه‌كان، له‌وێ به‌ڕێكه‌وت لای یه‌كێك له كتێب فرۆشه‌كانی ئه‌و بازاڕه كتێبی شه‌رحه‌كه‌ی فارابی له‌سه‌ر كتێبی میتافیزیكیای ئه‌ڕستۆی دۆزیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی فارابی دا كۆی بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌ڕستۆ به روونی چه‌سپیوه‌ته نێو زیهنی ئیبن سینا و ئه‌م دۆخه‌ی ئیبن سینا هه‌مان ئه‌و دۆخه‌یه له‌هه‌موو خوێنه‌ران رووده‌دات به‌واتای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بابه‌تێكی دیاریكراو له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه.
كه‌واته تۆی خوێنه‌ر نابێت ته‌نها پشت ببه‌ستیت به‌تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆته‌وه له چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له ئاڵۆز و قورسه‌كانی نێو هه‌ر كتێبیك كه تێگه‌یشتنی به‌لاته‌وه قورسه، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رت به‌دوای چه‌ند جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی كتێبه‌كه بگه‌ڕێیت بۆ تێگه‌یشتن وه‌كو كتێبێكی دیكه سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌تی كتێبی یه‌كه‌م بێت یاخود پێویسته پرسیار له‌خوێنه‌رێكی دیكه بكه‌یت له‌تۆ زیاتر ده‌خوێنێته‌وه وزیاترئاگاداری بواره‌كه‌یه وتاوه‌كو دوای له‌و بابه‌تانه‌ی كه هاوكاریت ده‌كات وه‌كو خوێنه‌رێك له‌تێگه‌یشتنی بابه‌تی كتێبه‌كه‌ی به‌رده‌ستت كه ده‌یخوێنیته‌وه.
2- با قه‌ڵه‌مێك هاوه‌ڵی كتێبه‌كه‌ت بێت :
پێویسته قه‌ڵه‌مێك به‌كاربهێنیت له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبه‌دا ده‌یخوێنیته‌وه و بیرۆكه باشه‌كانی نێو كتێبه‌كه له ده‌فته‌رێكی سه‌ر به‌خۆدا بنووسیت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی له مێشكتدا وه‌رتگرتووه له‌یادی نه‌كه‌یت و بتوانیت ناوه ناوه بچیته‌وه به سه‌ریدا چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ پیاچوونه‌وه و تێبینیه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه به‌رێژه‌ی یه‌ك لاپه‌ڕه رۆژانه تۆمار بكات و بینووسێته‌وه ئه‌وا له كۆتایی ساڵه‌كه‌دا ده‌بێته خاوه‌نی به‌رگێك له 365 لاپه‌ڕه پێك دێت به هه‌موو په‌راوێز وكۆمێنته‌كانه‌وه كه له‌سه‌ری نووسیوون ده‌كرێت پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێز و كۆمێنتانه له دوای چه‌ند ساڵێك له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌كه‌وه ئاماژه‌یه‌ك ببه‌خشێت به‌خوێنه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاستی به‌ره‌و پێش چوونی یاخود دواكه‌وتنی له‌خوێندنه‌وه له دوای ساڵانی خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی.
3- خوێندنه‌وه و ژووری نووستن:
مه‌به‌ستمان له ژووری نووستن لێره‌دا ژوورێك نییه ته‌نها بۆ خه‌وبێت، چونكه مرۆڤ ده‌توانێت له‌م ژووره‌دا كاتێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی پێش نووستن ته‌رخان بكات به‌وه‌ی كتێبێك له‌به‌رده‌م جێگای نووستنه‌كه‌یدا دابنێت و ئه‌م كاره‌ش گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كۆی بیرۆكه‌كانی نێو كتێبه‌كه ده‌گوازرێته‌وه نێو نه‌ستی خوێنه‌ر و سه‌ر له‌نوێ پڕی ده‌كاته‌وه به بارانێك له بیرۆكه‌ی نوێ.
سه‌رچاوه:
كتێبی خفایا القراءة / اسرارها- قوانیینها