له تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی
ولیه‌م فۆكنه‌ر یه‌كێكه له نووسه‌ره ناوداره‌كانی سه‌ده‌ی بیست، كه به شاكاره‌كانی له هه‌موو دنیادا خوێنه‌رانی سه‌رسام كردووه. یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی هه‌را و تووڕه‌ییه كه به رۆمانێكی به‌هێز و سه‌خت داده‌نرێ، خوێندنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر شاخێكی سه‌خت و به‌رزدا. ولیه‌م فۆكنه‌ر له‌م دیداره‌دا بۆچوونی سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی و نووسین و رۆمانه‌كانی، ره‌خنه، وێژه و سینه‌ماوه ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه پێویسته نووسه‌ر له كام ئاسۆوه بڕوانێته خودی خۆی و ژیان.
*ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گوتت حه‌ز به چاوپێكه‌وتن ناكه‌یت.
-هۆكاری ئه‌وه‌ی حه‌ز به چاوپێكه‌وتن ناكه‌م ئه‌وه‌یه له وه‌ڵامی پرسیاره‌ی كه‌سییه‌كاندا هه‌ندێك جار وا ده‌رده‌كه‌وم كاردانه‌وه‌ی توندم هه‌یه. ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان له‌باره‌ی كتێبه‌كانمه‌وه بن، هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی خۆمه‌وه بن، ره‌نگه وه‌ڵام بده‌مه‌وه یاخود نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشیان بده‌مه‌وه، له ده‌رفه‌تێكی تردا هه‌مان پرسیارم لێ بكرێته‌وه، ده‌شێ وه‌ڵامه‌كه‌م شتێكی جیاوازتر بێت.
*باشه، ئه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیته‌وه بن وه‌ك نووسه‌ر؟
-پێم وایه ئه‌گه‌ر منیش نه‌بوومایه كه‌سێكی تر له جیاتی من یاخود هه‌مه‌نگوای و دۆستۆیڤسكی ئه‌و ده‌قانه‌یان ده‌نووسی كه نووسیومن، سه‌لمێنه‌ری ئه‌مه‌ش ئه‌و سێ ناوه‌یه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌قه شانۆییه‌كانی شكسپیریان نووسی بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هاملێت یاخود خه‌ونی شه‌وێكی هاوینه‌وه ئه‌وه گرنگ نییه كێ نووسیونی، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه كه‌سێك هه‌بووه نووسیوێتی. هونه‌رمه‌ند بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌وه گرنگه نووسیوێتی، چونكه له هونه‌ردا هیچ شتێكی تازه نییه بۆ گوتن. شكسپیر، به‌لزاك و هۆمیرۆس له‌باره‌ی هه‌مان شته‌وه نووسیویانه، له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌زار یاخود دوو هه‌زار ساڵ زیاتر بژیانایه، ئه‌وا وه‌شانخانه‌كان پێویستیان به هیچ نووسه‌رێكی دیكه نه‌ده‌بوو.
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ شتێكی تازه‌ش نه‌بێت بۆ گوتن، به‌ڕای ئێوه كه‌سایه‌تی نووسه‌ر گرنگ نییه؟
-بۆخۆی تا بڵێی گرنگه. پێویسته ئه‌وانه‌یش كه ده‌یخوێننه‌وه به‌شی ئه‌وه‌نده به نووسینه‌كانییه‌وه سه‌رقاڵ بن، كه كاتیان نه‌بێت خۆیان به كه‌سایه‌تی نووسه‌ره‌كه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
*هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆشت؟
-هه‌موومان هه‌ڵوه‌دای به‌دێهێنانی خه‌یاڵه بێ كه‌موكورتییه‌كانمان بووین. بۆیه من لایه‌نگری ئه‌وه‌م ئێمه به گوێره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی مه‌حاڵ هه‌ڵبسه‌نگێنن. بۆ من ئه‌گه‌ر دووباره بێم ده‌قه‌كانم بنووسمه‌وه، پێم وایه ده‌توانم جوانتر بیاننووسم؛ ئه‌مه بۆ نووسه‌رێك دۆخه سروشتییه‌كه‌یه. بۆیه هونه‌رمه‌ند كۆششی زیاتر ده‌كات و شتی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه. هه‌موو جارێكیش ده‌ڵێ ئه‌مجاره‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بم. هه‌ڵبه‌ته سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام سروشتی بوونی ئه‌و دۆخه‌ش هه‌ر له‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌یه. ئه‌گه‌ر بۆ تاكه یه‌كجار سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی وێنای خه‌یاڵی و ئه‌و كتێبه‌ی ده‌ینووسێت له‌گه‌ڵ یه‌ك هاتنه‌وه، جگه له خۆكوژی، چوونه دنیاكه‌ی تر هیچی تری بۆ نامێنێته‌وه. من شاعیرێكی شكست خواردووم. ره‌نگبێ هه‌موو رۆماننووسێك سه‌ره‌تا ویستبێتی شیعر بنووسێت. ده‌زانێت كه ناتوانێت بۆیه ده‌ست به نووسینی چیرۆك ده‌كات. له دوای شیعر، چیرۆك ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بییه‌یه كه زۆرترین هه‌وڵی پێویسته. هونه‌رمه‌ندیش دوای ئه‌وه‌ی له شیعر و چیرۆك شكست ده‌هێنێت، ئه‌وده‌م ده‌ست به نووسینی رۆمان ده‌كات.
*به بۆچوونی تۆ بۆ بوونه رۆماننووس فۆرمێكی دیاریكراو هه‌یه په‌یڕه‌وی لێ بكرێت؟
-سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی توانای خۆیه‌تی، سه‌دا نه‌وه‌د و نۆ دیسپلینه، سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی كاركردنه. رۆماننووسی باش هه‌رگیز به‌وه رازی نابێت كردوویه‌تی. كتێبێك هه‌رگیز به پێی پێویست باش نییه. پێویسته هه‌میشه خه‌یاڵ بكات و هه‌وڵ بدات له‌وه‌ی كردوویه‌تی باشتر هه‌یه. نابێ به‌وه‌وه بوه‌ستێت كه له هاوسه‌رده‌م و نه‌وه‌ی پێش خۆی نووسه‌ران باشتر بێت. هونه‌رمه‌ند ئه‌و ئافرێنراوه‌یه كه جنۆكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. نازانێت كه بۆچی جنۆكه ئه‌ویان هه‌ڵبژاردووه و به‌شی ئه‌وه سه‌رقاڵه كه كاتی نییه له هۆكاری ئه‌مه بكۆڵێته‌وه. به سه‌رتاپای كه‌سێكه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها ئاكارییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی جوان بێت هه‌موو كه‌سێك رووتده‌كاته‌وه، هه‌ركێی بوێ ده‌یخوازێت، ده‌پاڕێته‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی دزی بكات بێ ئاكاره نووسه‌ر.
*ده‌ته‌وێت بڵێیت نووسه‌ر ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی كه‌سێكی بێ به‌زه‌یی بێت؟
-تاكه به‌رپرسیارێتی نووسه‌ر به‌رانبه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی، خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی باش بێت به ته‌واوی بێ به‌زه‌یی ده‌بێت. رۆماننووس خه‌ونێكی هه‌یه، ئه‌و خه‌ونه‌ی هێنده ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات پێویست بكات رۆماننووسه‌كه لێی رزگار ببێت. تاوه‌كو له چنگی قوتاری نه‌بێت ئاسووده نابێت. ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێك ده‌بێت: شكۆ، غرور، بوونه مرۆڤێكی باش، سه‌لامه‌تی، دڵخۆشی، هه‌موویان فیدای ئه‌وه ده‌كات كه كتێبه‌كه‌ی جوان بێت. ئه‌گه‌ر بۆ رۆماننووسێك پێویست بێت دایكی رووت بكاته‌وه، بۆ ساتێكیش دوودڵی لێ ناكات.
*باشه، به بۆچوونی ئێوه له‌بارترین كه‌ش بۆ رۆماننووس كامه‌یه؟
-هونه‌ر باكی به بارودۆخ نییه، شوێن هیچ بایه‌خێكی نییه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت من بێت، باشترین كارێك كه تاوه‌كو ئێستا بۆ من پێشنیاز كرابێت به‌ڕێوه‌بردنی سۆزانیخانه‌یه‌ك بووه. به بۆچوونی من تاكه شوێنێكی بێ كه‌موكوڕی بۆ نووسه‌رێك ئه‌وێیه. سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هونه‌رمه‌ند له ترس و برسێتی دووره، له سایه‌ی بنمیچێكدایه، جگه له هه‌ندێك حساب و كتاب و مانگی جارێك چوونه بنكه و پاره‌دان به پۆلیس زیاتر هیچ كارێكی تری ئه‌وتۆی نابێت. به‌یانیان ئه‌وێ بێده‌نگ و كپه، هه‌ر خۆی ئه‌و كاته باشترینه بۆ نووسین. واته ئه‌و شته‌ی هونه‌رمه‌ند پێویستێتی ئارامییه، ته‌نیایی بێت یاخود چێژ هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت به بڕێكی كه‌م به‌ده‌ستیان بهێنێت. تاكه شتێك كه‌شێكی خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسه‌ر دابنێت فشاری خوێنیه‌تی. له‌و دۆخه‌شدا كاتی نووسه‌ر زیاتر به تووڕه‌یی و بێزاری ده‌گوزه‌رێت. ئه‌زموونی خۆم نیشانی داوم بۆ پیشه‌كه‌م پێویستم به‌كاغه‌ز، تووتن، خواردن و كه‌مێك ویسكییه.
*باست له سه‌ربه‌خۆیی دارایی كرد، نووسه‌ر پێویستی به‌مه هه‌یه؟
-نه‌خێر. نووسه‌ر پێویستی به سه‌ربه‌خۆیی دارایی نییه. ئه‌وه‌ی پێویستێتی قه‌ڵه‌م و هه‌ندێك كاخه‌ز. هێنده‌ی بزانم پاره‌ی مفت كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر نووسه‌ربوون نییه. نووسه‌ری باش هه‌رگیز ناچێته چوارچێوه‌ی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه. ئه‌و زۆر زۆر سه‌رقاڵی نووسینی كۆمه‌ڵێ شته. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێكی چینی یه‌كه‌م نه‌بێت، خۆی به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێنێت كه بڵێت سه‌ربه‌خۆیی داراییم نییه. هونه‌ری باش له نێو دز و قاچاخچیانی خواردنه‌وه كهولی و ئه‌سپدزدانیش هه‌ڵده‌كه‌وێت. هیچ شتێك نووسه‌ر له نێو نابات. تاكه شتێك نووسه‌رێك ژێربخات مه‌رگه. نووسه‌ری باش كاتی بۆ ئه‌وه‌ش نییه به سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌وه سه‌رقاڵ ببێت.
*كاتێك رۆماننووسێك ده‌ست به نووسینی سیناریۆی فیلم ده‌كات باج ده‌دات؟
-هه‌میشه ده‌یدا، چونكه سروشتی فیلم پێویستی به كاری به‌كۆمه‌ڵه، هه‌موو كارێكی به‌كۆمه‌ڵیش باجدانه. چونكه مانای وشه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه، كاركردن به‌یه‌كه‌وه.
*گوتت ئه‌و ده‌مه‌ی نووسه‌رێك كار بۆ سینه‌ما ده‌كات، پێویسته باجی بۆ بدات. باشه ئه‌ی له‌باره‌ی نووسه‌ربوونی خۆیه‌وه، نووسه‌ر هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی به‌رانبه‌ر خوێنه‌ر هه‌یه؟
-به‌رپرسیارێتی نووسه‌ر له شێوه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك ئازاده له‌وه‌ی چۆن به‌جێی ده‌هێنێت. من به‌شی ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵم بیر له دنیای ده‌ره‌وه نه‌كه‌مه‌وه. كاتی ئه‌وه‌م نییه سه‌ری خۆم به‌وه‌وه قاڵ بكه‌م داخۆ كێ ده‌مخوێنێته‌وه. خۆم سه‌رقاڵی ئه‌وه ناكه‌م داخۆ فڵانه كه‌سه یان فیسار چی له‌باره‌ی كتێبه‌كانمه‌وه نووسیوه. ئه‌وه‌ی پێویسته پێیانه‌وه پابه‌ند بم بنه‌ماكانی خۆمن.
*بۆ گه‌یشتن به ستانداردی خۆت كامه ته‌كنیك به‌كارده‌هێنیت؟
- با رێگه بده‌ین سه‌رقاڵی ته‌كنیكی رۆمان‌نووسین بێت، با نووسه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیا فێری ورده‌كاریی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه و ریزكردنی ئه‌و خشتانه بێت. بۆ نووسینی باش رێبازێكی میكانیی و فۆرمێكی دیاریكراو نییه. نووسه‌رێكی گه‌نج ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی له تیۆره‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌ده‌بی بكات هه‌ڵه ده‌كات. له هه‌ڵه‌كانی خۆتانه‌وه فێرببن. مرۆڤ به‌ده‌م هه‌ڵه‌كردنه‌وه فێرده‌بێت. هونه‌رمه‌ندی باش بڕوای به‌وه‌یه هیچ كه‌سێك هێنده باش نییه عه‌قڵی پێبدات.
*مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ته‌كنیك بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه؟
-به‌دڵنیاییه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه. هه‌ندێكجار ته‌كنیك سه‌ره‌داوه‌كان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و ئه‌و شتانه‌ی كه نووسه‌ر خه‌یاڵیان بۆ ده‌كات هێشتا نووسه‌ره‌كه پێیانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بووه ته‌كنیك كۆنترۆڵیان ده‌كات. ئه‌مه ئه‌وشته‌یه ناومان نا نیشاندانی هێز، له‌و دۆخه‌شدا ته‌واوكردنی په‌یكه‌ربه‌ند ته‌نیا به مانای دانانی خشته‌كانه به شێوه‌یه‌كی جوان له‌پاڵ یه‌كتریدا. چونكه به‌ئه‌گه‌ری زۆر رۆماننووس هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی به‌نیازه بیاننووسێت له زه‌یندا بن. هیچ رۆمانێك كه له ناخه‌وه ده‌نووسرێ، به ئاسانی نانووسرێ. هه‌موو كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانم بۆ نووسین له‌به‌ر ده‌ستدا بوون. رۆمانه‌كه‌م له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا، ئه‌وده‌م ئه‌و كاته‌ی له كاری دوانزه سه‌عاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م ده‌مایه‌وه ده‌نووسی. ئه‌گه‌ر پێویست بێت به ساده‌یی بیخه‌مه‌ڕوو وێنای ده‌سته‌یه‌ك مر‌ۆڤم كرد و ئه‌وانم خستنه نێو كاره‌ساتی گه‌ردوونی و سروشتییه‌وه. یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه نووسه‌رێك پێویسته هه‌یبێت ئه‌وه‌یه كاتێك خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بێلایه‌ن بێت و له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی پێویست سه‌رڕاست و راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خۆی و بوێری ئه‌وه‌ی تێدا هه‌بێت خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كام له كتێبه‌كانم نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ستانداردانه‌ی خۆم، بۆیه كه رۆمانێك ده‌نووسم به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌و رۆمانانه‌ی پێشووم هه‌ڵیده‌سه‌نگێنم كه له كاتی نووسینیدا له هه‌موویان زیاتر ئازار و خه‌می پێداوم.
*ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌یت كامه رۆمانته؟
-هه‌را و تووڕه‌یی. له پێنج كاتی جیاوازدا، به هه‌وڵدانم تا له كۆڵ خه‌یاڵه‌كانی خۆمم ببمه‌وه و عه‌زابی ده‌دام هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی حه‌كایه‌ته‌كه‌م دا. ئه‌م كتێبه تراژیدیای دوو ژنی ونبووه: كادی و كچه‌كه‌ی. دیلزه‌ی له خۆشه‌ویستترین كاراكته‌ره‌كانه چونكه به‌هێز، بوێر، ئارام و سه‌رڕاسته. زۆر له من بوێرتر و سه‌رڕاستتر و ده‌ستكراوه‌تر.
*ده‌تانه‌وێ شتێك له‌باره‌ی داهاتووی رۆمانه‌وه بڵێن؟
-تاوه‌كو خه‌ڵكی رۆمان بخوێننه‌وه پێموایه كه‌سانێكیش ده‌بن دابنیشن و رۆمان بنووسن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر گۆڤاره وێنه‌داره‌كان و رۆمانه كارتۆنییه‌كان دواجار توانای نووسین له مرۆڤدا نه‌كوژن.
سه‌رچاوه: Paris Review