ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماندەوە.
کەرکوکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناوی سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکوک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە کەرکوک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە، خەمی کەرکوک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە.
ئێمە دەمانەوێت کەرکوک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکوک ئەو شارە بێت کە هەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکوک ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان