"ئەو بڕە پارەیەی لە بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دیاریكراوە، بۆ هەرێمی كوردستان نابێت"

12:00 - 2024-02-10
کوردستان
131 جار خوێندراوەتەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "مادەكانی پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی عیراقدا لەگەڵ رێكەوتنی سیاسی پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە".
دەشڵێت، "ئەو بڕە پارەیەی كە لە یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دیاریكراوە، كە نرخەكەی 6 دۆلارە بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت، بۆ هەرێمی كوردستان نابێت، چونكە حكومەتی هەرێم خۆی خاوەنی بەرهەمهێنانی نەوت نییە، كۆمپانیا بیانییەكان نەوت لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنن، ئەو بڕە پارەیەش بۆ كۆمپانیاكان دەستنادات".

بابەتە پەیوەندیدارەکان