بایدن بە تووڕەییەوە: یادەوەریم باشە

01:22 - 2024-02-10
جیهان
183 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە لەسەر توانا و ئاستی یادەوەریی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بۆخۆشی رەتیدەکاتەوە کە هیچ کێشەیەکی هەبێت.
لە راپۆرتێکی وەزارەتی دادی ئەمریکادا، داوای لێکۆڵینەوەی جدی کراوە لە توانای یادەوەریی بایدنی تەمەن 81 ساڵ و بە “پیاوێکی بەساڵاچوو و خاوەن یادەوەرییەکی لاواز” ناوی براوە، تەنانەت لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە بایدن ئەو ساڵانەی بیر نەبووە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە تەنانەت بیری نییە کەی کوڕەکەی کۆچی دوایی کردووە.
کاتێکیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەو بارەیەوە پرسیار لە جۆ بایدن دەکەن، ئەو تووڕەدەبێت و دەڵێت "یادەوەریم باشە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیار وایە جۆ بایدن بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید بکاتەوە، بەڵام ئێستا تێکەڵکردنی وشە و هەڵە زمانەوانییەکانی بوونەتە گەورەترین بەربەست لە بەردەمیدا.

#ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان