عومه‌ر عه‌زیز مه‌حوی
مێژوو، راز‌و نیازه‌كانی خراپه‌كاریی جه‌نگ و شه‌ڕه‌نگێزیی له زووه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه. پێش كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان 1914 – 1918 و جه‌نگی دووه‌می جیهان 1939 – 1945و به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌ده‌می پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا. جیهان به‌گشتی له چ مه‌ینه‌تی كوشت و بڕێكدا بووه.
عوسمانییه‌كان به پاساوی ئایین و به‌ناوی ئیسلامه‌وه. چواریه‌كی ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان، ده‌چه‌وسانه‌وه و خێر و بێره‌كه‌یان ده‌خوارد، داگیركه‌رانی ئه‌وروپاش به‌بێ سڵه‌مینه‌وه، ئه‌وه‌ی له ژێر كۆنترۆڵیاندا بوو. به‌ڵام خواكردی كه ئه‌و جه‌نگانه كۆتاییان هات و عوسمانییه‌كانیش له زوڵم و زۆرداریدا روخا و نه‌ما. خوا ده‌رووی ره‌حمه‌تی له هه‌مووان و هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه.
جیهان به‌گشتی بارودۆخێكی نوێ و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌رچاو و دیاری به‌خۆوه‌بینیووه. به جۆرێك وایكرد خه‌ڵكه زه‌ره‌رمه‌نده‌كه هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ژیانی رابردوویان بیربچێته‌وه.
ته‌نها كورد ئازاد نه‌بوو
زۆر له گه‌لان و وڵاتان هه‌بوون كه داگیركه‌ران رێگربوون له ئازادیی و سه‌ربه‌خۆبوونیان و نه‌یانده‌هێشت به كامی دڵی خۆیان بژین و تامی ئازادی بكه‌ن، هه‌نووكه ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه زه‌بوونانه وه‌ك به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو و وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ته‌نانه‌ت ئازادبوونی گه‌لان جگه له نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
ده‌شێ كه‌سانێكی كارامه و دنیادیده و بپرسن ئایا بۆچی ئه‌و چه‌واره سه‌ربه‌خۆیانه، كورد و نه‌ته‌وه‌ی كوردی نه‌گرته‌وه و كوردی لێ بێبه‌ش كرا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به حوكمی زۆریی سامانه سروشتییه‌كانی به‌تایبه‌تی (نه‌وت) داگیركه‌ران چاویان تێبڕیووه، بۆیه نه ئه‌وسا و نه‌ئێستاش ئاماده‌نین ئازادیی پێ ره‌وا ببینن، هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كان كه نه‌هێڵن كورد بگاته ئامانجه‌كانی و فڕوفێڵی دوژمنانی دێرین و ئێستاش نه‌ته‌وه‌ی كوردیان مایه‌پووچ كردووه.
وه‌ك (ئه‌سعه‌د مه‌حوی) شاعیر له‌باره‌ی ئه‌و بێبه‌شبوونه‌ی كورده‌وه له قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ڵێت:
ئه‌ترسم ئه‌ی وه‌ته‌ن، له‌م جه‌نگه‌شا دیل و بێبه‌شبین،
وه‌كو ده‌وری جه‌هاله‌ت هه‌ر خه‌ریكی جمله و غه‌شبین.
ئه‌مان ئه‌و نه‌وجه‌وانییه، ده‌خیله فرسه‌ته هه‌ستن،
له‌ماسه‌ی سوڵحی عاله‌م، به‌ڵكو ئێمه‌ش خاوه‌نی به‌شبین.
ئه‌و گۆڕانكارییانه كه زۆر له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له قه‌واره و نیشتمان بێبه‌ش كرد و هه‌ندێكیشی كرده خاوه‌ن وڵات و پێگه، ئه‌وانه خێرا فریاكه‌وتن به‌خۆیاندا بچنه‌وه كه تا دوێنێ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششیان بۆ گیرفانی بێگانان بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستیان گۆڕاوه و بۆ خاك و نیشتمانی خۆیان تێده‌كۆشن تا هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانێكیان بۆ خۆیان بێت.
به‌ڵام ئه‌و دۆخه نوێیه كه به‌و خێراییه چه‌كه‌ره‌ی كرد و سه‌ریهه‌ڵدا، دنیای دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو چیندا، چینی چه‌وساوه و هه‌ژاران و چینی سه‌رمایه‌داران، ئه‌مه‌ش وڵاته زلهێزه‌كانی نیگه‌ران و تووڕه كرد و ئه‌وانیش بوونه‌ته به‌ره‌ی (خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا) كه گوایه وڵاتانی زلهێزیش له دوو به‌ره‌ن. هه‌ندێكیان پشت و په‌نان بۆ چینه چه‌وساوه‌كان و هه‌ندێكیشیان بۆ چینه چه‌وسێنه‌ره‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر دروشمبازیی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه بوو هیچی تر و ده‌ستخه‌ڕۆ كردنی چینی هه‌ژار بوو.
روسیا و ئه‌مریكا
روسیای سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت كه سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌كرد، یاخود (ئه‌مریكا) كه سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی خۆرئاوا بوو. به‌ڵام هیچ لایه‌كیان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وڵات و گه‌لانی هه‌ژاردا نه‌بوون، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ناونیشانی وتاره‌كه. كه ده‌ڵێین جه‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆ كه دوای ئه‌و دوو جه‌نگه جیهانییه گه‌وره‌یه سه‌رگه‌رم و سه‌ره‌خولێی هاتنی جه‌نگی سێیه‌می جیهانه له‌خۆمانه‌وه ناڵێین
ئه‌وه‌تا ده‌ردی شاعیری گه‌وره مه‌لا حه‌مدون بۆ جه‌نگی جیهانی و سته‌می عوسمانییه‌كان وتوێتی:
ئه‌مڕۆ چ ڕۆژێكه، دنیا شڵه‌ژاوه
هه‌ركه‌س به جه‌خارێ جگه‌ری قیمه كراوه
دنیا پڕی ئاشووبه، خه‌لائیق به عومومی
ئاسایشی لێمه‌نعه، ئه‌ڵێی جنبووشی ئاوه.
هه‌ر شه‌ش جیهه‌تی گرتووه‌ته‌وه و ئاشووب و موسیبه‌ت
مێشووله مه‌جالی نییه بفرێ به هه‌واوه
ته‌یاره به‌هه‌موو ئه‌سبابی شه‌ڕ و فیتنه‌وه دائم
جه‌ولانی ئه‌ڵێی هه‌وره به‌سه‌ر مه‌ركه‌بی باوه.
جەنگی ئۆكرانیا و جەنگی غه‌ززه
ئه‌وه ئێستا شه‌ش جه‌بهه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، (روسیا و ئۆكرانیا)، (ئیسرائیل و عه‌ره‌ب)، (ئێران و خۆرئاوا)، (سودان) (یه‌مه‌ن). جه‌نگی نێوان روسیای زلهێز و ئۆكرانیا. به‌ناو جه‌نگه‌كه هی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه. به‌ڵام سه‌رو و خواری هه‌موو ئاسیا و سه‌رتاپای ئه‌وروپای گرتۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه و (ناتۆ) به حیكمه‌ت و وردی ئیدراكی حه‌قیقه‌ته‌وه ئاگاداری خۆیان نه‌بن، ئه‌وا چۆن روسیا و ئۆكرانیا به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان. كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی یه‌كتر. ئه‌وانیش له ئه‌مان خراپتر ماڵ‌وێران ده‌بن.
جەنگی (ئیسرائیل و عه‌ره‌ب)
خۆ ئه‌گه‌ر دیقه‌ت له شه‌ڕی (ئیسرائیل و عه‌ره‌ب) بده‌ین. رۆژانه ئه‌م به‌ڵا و نه‌گبه‌تییه له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی جیهانه‌وه نیشانده‌درێ. شه‌ڕه‌كه‌ش به به‌شداری و چاودێریی ئه‌مریكای زلهێز ده‌كرێت، ئه‌وكات حاڵی ده‌بین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا دوێنێ جه‌نگی جیهان به فڕۆكه و چه‌كی گچكه‌تر ده‌كران، ئه‌وا ئێستا ئه‌و چه‌كانه گۆڕراون و جه‌نگه‌كان به موشه‌ك و تۆپ و تانك و فڕۆكه‌ی لێزه‌ریی بێ فڕۆكه‌وان ده‌كرێن.
ئه‌م مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تییانه واپێده‌چێ. گه‌وره‌تر ببن و تێكڕای ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه. ئه‌وه‌تا به‌م هۆیه‌وه، گشت دانیشتوانی ناوچه‌كانی (ئیسلام و مه‌سیح و جوو) ی تێوه‌گلاندووه.
هه‌موو گه‌لانی جیهان نزا ده‌كه‌ن له‌مه زیاتر ئاسمان و زه‌ویی و ده‌ریای ناوچه‌كانیان نه‌گرێته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌مووانی بێزار و دڵته‌نگ كرد، ئه‌وا بێگومان ژیان و ژینگه به‌ته‌واوی له مرۆڤه‌كان تێكده‌چێت و ئاسووده‌یی نامێنێت.
هه‌ندێك له وڵاتان له‌لایه‌ك له دژی ئۆكرانیا كۆمه‌ك به روسیا ده‌كات و به جۆره‌ها فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌دات به روسیا و له‌سه‌رێكی تره‌وه له دژواریی ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا پشتیوانی و هاریكاری ئه‌و گروپ و لایه‌نانه ده‌كات كه لایه‌نگیر و سه‌ر به (حه‌ماسن). ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌نگه‌كانی فره جه‌مسه‌ر و گران كردووه.
زۆر له لێكۆڵه‌ران و شاره‌زایانی جه‌نگ ده‌ڵێن:- ئه‌و وڵاتانه ئه‌م كارانه به هه‌وانته ناكه‌ن. وا پێده‌چێ بزانن. نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێ و ئه‌گه‌ر بگۆڕێت.له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زیانی لێ بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی و فراوانخوازیی خۆیانه‌وه‌ن.
له كۆتاییدا ده‌بێت بووترێت: جه‌نگ له چ كات و چ جێگایه‌كدابێت، ماڵوێرانی و كاولكارییه، ئه‌وه‌ی جه‌نگی پێ خۆش بێت. دووره له سۆز و به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تییه‌وه.
جەنگی غەززە