یارییەكان مانگی داهاتوو دەكرێن

10:30 - 2024-02-11
وەرزش
218 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی سێشەممەی رابردوو 6/2/2024، لە بارەگای یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆن، قورعە بۆ یاریەكانی قۆناغی 8 یانەی چامپۆنس لیگی خانمان كرا.
تیپی هەشت یانەی وڵاتانی ئەوروپا گەیشتوونەتە ئەم قۆناغەی یارییەكان، ئەوانیش یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپی قۆناغی پێشووی یارییەكان بوون، لە قورعەكەدا هەر چوار یەكەمەكەی قۆناغی گروپەكان كرابون بە ئاستی یەكەم و هەر چوار دووەمی گروپەكانیش كرابوون بە ئاستی دووەمی تیپە بەشدارەكان.
 ئەم قۆناغەی یارییەكانیش بە سیستمی دوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەكرێن، یەكەم یاریی كە یاریی چونی قۆناغە نوێیەكەیە، لە یاریگای تیپەكانی ئاستی دووەم و دووەمی گروپەكان دەكرێن، یارییەكانی گەڕانەوەش لە یاریگای تیپەكانی ئاستی یەکەم و یەكەمی گروپەكان بەمشێوەیەی خوراەوە مانگی داهاتوو دەكرێن:
سێشەممە 19/3/2024
*ئەیاكس×چێڵسی-یاریی چوون.
*بەنفیكا×لیۆن-یاریی چوون.
چوار شەممە 20/3/2024
*هێكن×پی ئێس جی-یاریی چوون.
*بران×بارسیلۆنا-یاریی چوون.
رۆژانی 27 و 28 ی 4/2024 یارییەكانی گەڕانەوە لە یاریگاكانی یانەی لای چەپ دەكرێن و چوار تیپی براوە لە ئەنجامی ئەم یارییانەی چوون و گەڕانەوە دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و چوار یانە، مانگی ئایاری داهاتووش ئەو دوو یارییە دەكرێن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان