بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی) باوکی شەهید دکتۆر هەڵمەتمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی شێخانی تاڵەبانی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناوی كوردستاندا.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان