شه‌هید خدر دۆسكی

11:25 - 2024-02-12
ڕاپۆرت
352 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی

شه‌هید خدر قاسم عه‌نوو ناسراو به‌ خدر دۆسكی، له‌ دایكبووی ساڵی 1955ی گوندی(هه‌مه‌دان)ی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی تلقسب له‌ قه‌زای شنگال له‌ دایكبووه‌، تا تا قۆناغی ناوه‌ندیی خوێندووه‌.
له‌ هۆزی نیشتمانپه‌روه‌ری دۆسكین، به‌ڵام زۆر له‌ كۆنه‌وه‌ چوونه‌ته‌ قه‌زای شه‌نگال و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
ساڵی 2006 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌  له‌ سنووری كۆمیته‌ی رێكخستنی سنون له‌ شه‌نگال، دواتر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ و كراوه‌ته‌ ملازم، دوا پله‌شی رائد بووه‌. به‌شداریی چه‌ندین شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستان و نه‌یارانی كوردستان كردووه‌، له‌ لیوای 111 دێژه‌ی به‌ خه‌بات داوه‌.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و چالاكی ی.ن.ك بوو، دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌ و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی جێگیر بوو بۆ رێبازی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال.
له‌ زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان به‌شداری كردووه‌. 
ـ شه‌هید خدر خێزانداره‌ و خاوه‌نی كوڕێك و پێنج كچه‌، منداڵه‌كانیشی له‌سه‌ر رێبازی باوكیان به‌رده‌وامن له‌ خه‌بات له‌ سنووری بادینان.
به‌داخه‌وه‌، رۆژی 7/1/2015 كاتێك تیرۆریستانی داعش هێرشییان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ ناحیه‌ی (ره‌بیعه‌)ی خۆرئاوای پارێزگای موسڵ، شه‌هید كراو گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مران.
شایانی باسه‌ عه‌شیره‌تی دۆسكی به‌ درێژایی مێژووی سه‌د ساڵی رابڕدوو رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و هاووڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان، له‌ شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعشیشدا چه‌ندین شه‌هیدیان به‌ كوردستان به‌خشیوه‌.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان