به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری نوێی بۆ بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دەرکردووە و مامەڵەکردنی بە دراوی ئه‌لكترۆنی قەدەغە کردووە.
هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی لە نووسراوێکدا رایانگەیاندووە، نابێت جیاوازی بكرێت له نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ‌دا، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه (ساخته، دڕا‌و، ته‌واو ژاكاو) بێت، هه‌روه‌ها له كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌دا داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناویه‌وه هاتووه یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ بێت كه به‌ناویه‌وه هاتووه.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه وه‌رده‌گرێت پێویسته پێناسی پێبێت، مامه‌ڵه‌كردنیش راسته‌وخۆ و رووبه‌ڕوو ده‌بێت، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لكترۆنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه.