پۆستەكانی كەركوك رێكەوتنی لایەنەكانی دەوێت

05:33 - 2024-02-12
کوردستان
311 جار خوێندراوەتەوە

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند: پێویستە رێكەوتنی سیاسی لە نێوان لایەنەكاندا بۆ دابەشكردنی پۆستە سەرەكییەكانی پارێزگاكە بكرێت، كە خۆی لەپۆستی پارێزگار و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەیدا دەبینێتەوە.
وتیشی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوڕان لەسەر ئەو پرسانەی، كە تایبەتن بە پارێزگای كەركوك و هەردوو فراكسیۆنەكەش ئامانجێكی دیاریكراومان هەیە كە خزمەتكردنی شاری كەركوكە.
لەبارەی دواخستنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزی كەركوك و دابەشكردنی پۆستەكان، پەروین فاتیح رایگەیاند: تا ئێستا هیچ رێكەوتنێك لە نێوان كورد و عەرەب و توركماندا نەكراوە، ئەمەش بووە هۆی دواخستنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن و هەتا رێكەوتنیش نەكرێت ئەنجومەنی پارێزگاكە ناتوانێت كۆببێتەوە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان