راگەیەنراوێک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییەوە

09:30 - 2024-02-12
کوردستان
158 جار خوێندراوەتەوە

وەک ھەموو لایەک ئاگادارن لە ماوەکانی رابردوودا بازرگانێکی شاری سلێمانی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە ھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی، دەستدرێژی کرایەسەر و بەسەختی بریندار کرا.
ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژییەی کراوەتەسەر یەکیک لە بازرگانەکانی شاری سلێمانی، لە ھەمان کاتدا بە ئەرکی خۆمان دەزانین بەرگری لە ھەموو مافەکانی بازرگانان، پیشەوەران، وەبەرھێنەران بکەین بەبێ جیاوازی.
لێرەدا وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کە فەرمانی دەستگیرکردنی (تۆمەتباران)ی دەرکردووە، بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ھەموو لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە داکۆکیان لەم دۆسێ ھەستیارە کرد بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا.
دەستخوشى لە بەڕێزان سەرۆکی يەكێتیی نيشتيمانىی كوردستان، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، جيگری سەرۆکی حكومەتى هەرێمی كوردستان، بەڕێز قوباد جەلال تاڵەبانى دەكەين بۆ پاڵپشتیكردنيان بۆ باڵا دەستبوون و سەروەریى ياسا، سەلمانديان كە شارى سلێمانى ژينگەيەكى هێمن و لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهينەران و سەرمايەدار و بازرگان و كاسبكارێك کە سەروەت و سامانيان هەميشە پارێزراوه.

ژوورى بازرگانى و پيشەسازى سلێمانى

بابەتە پەیوەندیدارەکان