خەلیل عەبدوڵڵا
ئه‌گنێتا كلینگ، ژنێكی خه‌باتگێڕ‌و رووناكبیری سویدی بوو، خزمه‌تێكی زۆری به كاروانی خه‌باتی رزگاریی نیشتمانیی كوردستان كردووه و وه‌ك پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خه‌باتی كردووه، به یه‌كه‌م ژنی سویدی داده‌نرێت كه وه‌ك پێشمه‌رگه له چیاكانی كوردستان تێكۆشاوه و مێژوویه‌كی پڕ له شانازی بۆ خۆی تۆمار كردووه.
ئه‌گنێتا له رۆژی 16ی شوباتی3 194له ستۆكهۆڵم له‌دایك بووه. له ئامێزی خێزانێكی ئۆرۆستۆكراتیدا په‌روه‌رده بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له شاری ستۆكهۆڵم ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی له بواری كارگێڕی ئۆفیس و دواتر دبلۆمی له بواری بازرگانی و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه. له به‌شی تۆماری زانكۆی ستۆكهۆڵم وه‌ك فه‌رمانبه‌ر خزمه‌تی كردووه.
له رۆژی 31ی ئابی 1968 له‌ڕێی كچێكی كوردی باكووری هاوڕێیه‌وه، مامۆستا عومه‌ر شێخمووس سه‌ركرده‌ی ناوداری كوردستانی ناسیوه، ئیدی بوونه‌ته هاوڕێ و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیادا دروست بووه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه به زه‌ماوه‌ند كۆتایی هاتووه و له‌ڕۆژی 4ی نیسانی 1974 زه‌ماوه‌ندییان كردووه و نازناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و بووه به ئه‌گنێتا شێخمووس.
ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو كه‌سایه‌تیی رووناكبیر و عه‌لمانی بوون بۆ زه‌ماوه‌ند نه‌چوونه‌ته كه‌نیسه و چوونه‌ته دادگا، دواتر بۆ شاره‌وانیی ستۆكهۆڵم و رێوڕه‌سمی زه‌واجی مه‌ده‌نییان كردووه.
ئه‌و زه‌ماوه‌نده له‌نێوان دوو كه‌سی خاوه‌ن دوو كه‌لتور و دوو بیروباوه‌ڕی جیاوازدا بووه، ئه‌گنێتا كچی خانه‌واده‌یه‌كی ئۆرۆستۆكراتیی زه‌نگین بووه و باوكی كۆمپانیای بازرگانی هه‌بووه، مامۆستا عومه‌ر شێخمووس كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و ناوداری شاری عامودای رۆژئاوای كوردستانه، به‌ڵام خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی چه‌پ بووه، ئه‌گنێتاش خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی راست بووه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سویددا ده‌نگی به‌حزبه راستڕه‌وه‌كان داوه. ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر دوو هێڵی ته‌ریبی حزبی بوون، به‌ڵام دواجار هیڵه‌كان خوار بوونه‌ته‌وه و به‌یه‌ك گه‌یشتوون و هه‌ردووكیان له ده‌وری بیروباوه‌ڕی سۆشیال دیموكرات كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له شام، مامۆستا عومه‌ر شێخمووس ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م حزبه و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خه‌بات‌و تێكۆشان ته‌رخان ده‌كات، ئه‌گنێتا هاوڕێ و هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه له كار‌و چالاكی حزبی و رۆژنامه‌گه‌ری، پشتیوانێكی به‌هێزی شێخمووس بووه له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (زه سپارك) كه ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه و له نێوان ساڵانی 1977 تا 1983 له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا 31 ژماره‌ی به زمانی ئینگلیزی لێده‌رچووه، ئه‌گنێتا كاری تایپ و هه‌ڵه‌چنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كردووه و دابه‌شیشی كردووه به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا.
ساڵی 1980 مامۆستا عومه‌ر شێخمووس په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه، دواتر ئه‌گنێتاش چۆته شاخ و بووه به پێشمه‌رگه، ماوه‌ی حه‌وت مانگ له ناوچه‌كانی ناوزه‌نگ، زه‌ڵێ و تووژه‌ڵه، ماوه‌ته‌وه و ژیانێكی سه‌خت و دژوار و مه‌ترسیداری له ژێر بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی رژێمی به‌عسدا به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه به‌ڕێكردووه.
ساڵی 1981 جارێكی تر چۆته‌وه شاخ و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌گنێتا له شاخ به (تارا) ناسرابوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له شاخ بوو، وه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌ركی خۆی به‌جێهێناوه، سه‌ره‌تا خۆی فێری به‌كار هێنانی چه‌كه‌كانی كڵاشنكۆف و ده‌مانچه كردووه، نه‌وشیروان مسته‌فا هاوكاری بووه له راهێنان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه، ئیدی ئه‌گنێتا له خه‌سته‌خانه و چاپخانه‌كانی شۆڕش خزمه‌تی كردووه.
ئه‌گنێتا له‌گه‌ڵ ژنانی شاخی وه‌ك ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نه‌رمین عوسمان، نازه‌نین عوسمان، رووناك شێخ جه‌ناب، پاكیزه‌خان و دڵگیرخان) بووه به‌هاوڕێ و هه‌وڵی داوه هه‌ندێك له‌و ژنانه فێری زمانی ئینگلیزی بكات، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئه‌و به‌ڵێنی خۆی بردۆته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌ویان فێری زمانی كوردی نه‌كردبوو وه‌ك به‌ڵێنیان پێدابوو، به‌ڵكو شێخمووس له سوید ئه‌وی فێری كوردیی كرمانجی كردووه.
ئه‌وه‌ی له‌و شاخه به‌لای ئه‌گنێتاوه سه‌یر بووه، ئه‌وه بووه كه هه‌ندێ له پیاوه‌كان له پێشمه‌رگه‌و عه‌شایه‌ر ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ژنان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی به‌سیفه‌تێكی دواكه‌وتوانه له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشاوه و پێی سه‌رسام بووه مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا بووه، به‌شتێكی كاك نه‌وشیروان زۆر سه‌رسام بووه، كه له شاخه‌كان چه‌پكه گووڵی سروشتیی جوانی بۆ هێناوه، ئه‌وه‌ی به ره‌فتارێكی شارستانی و راقی له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌گنێتا زۆر بڕوای به‌ڕه‌وایه‌تی پرسی كورد هه‌بووه، سه‌رباری سه‌ختییه‌كانی تێكۆشان، هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بۆته‌وه له‌و خه‌بات و تیكۆشانه‌ی له شاخه‌كانی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا كردوویه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی ئه‌و ژنه خه‌باتگێڕه به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كردووه، تا ئێستا نه‌په‌یكه‌رێكی بۆ دروستكراوه و نه قوتابخانه و نه شه‌قام و نه شوێنێكی گشتی به ناوه‌وه نراوه، كاتێكیش له ژیاندا بووه دكتۆر كه‌مال فوئاد باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، ئه‌و پێی باش بووه قوتابخانه‌یه‌كی كچانی به‌ناوه‌وه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
ئه‌گنێتا و شێخمووس نیو سه‌ده پێكه‌وه ژیاون و ئه‌و هه‌موو ساڵه‌یان به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستی به‌ڕێكردووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك حسابی بانكیان هه‌بووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له ئه‌گنێتا ده‌پرسن گه‌ر ته‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر عومه‌ر شێخمووس په‌سه‌ند ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش وتبووی به‌ڵێ هه‌ر شێخمووس هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له مامۆستا عومه‌ر شێخمووس ده‌پرسن، وه‌سێتت كردووه له كوێ بتنێژن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: (هاوڕێكانم پێیان خۆشه له سلێمانی بنێژرێم، كه‌سوكار و خزمه‌كانم حه‌ز ده‌كه‌ن له زێدی خۆم له شاری عامودای رۆژئاوای كوردستان بنێژرێم، به‌ڵام خۆم پێم خۆشه له سویدی نیشتمانی دووه‌مم بنێژرێم، وه‌سێتم كردووه له ته‌نیشت گۆڕی ئه‌گنێتا بنێژرێم و ته‌نانه‌ت له ته‌نیشت گۆڕی ئه‌وه‌وه شوێنی گۆڕێكم كڕیوه).
بڕیار بووه هه‌ردووكیان بیره‌وه‌ری تایبه‌تی خۆیان بنووسنه‌وه، ئه‌گنێتا 60 لاپه‌ڕه‌ی نووسیوه و مه‌رگ بواری نه‌دا هه‌مووی بنووسێته‌وه، مامۆستا شیخمووسیش بیره‌وه‌ری خۆی نووسیوه و ته‌واوی نه‌كردووه، هیواردارم ته‌واوی بكات، چونكه شاهیدحاڵێكی ئاگاداری مێژووی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێیه و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌نرخی له‌لایه.
هیوای ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌ن درێژی بۆ مامۆستا عومه‌ر شێخمووس سه‌ركرده‌ی ناوداری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌خوازم.
مامۆستا شێخمووس باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گینێتا هه‌رگیز حه‌زی له خۆده‌رخستن و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی شێخمووس بووه، سێ مانگ پێش كۆچی دوایی، ئه‌گنێتا دوو چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دڵی خه‌به‌ری دابێت كه ده‌مرێت!
پاش خه‌بات و تێكۆشانێكی زۆری رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگانه و كه‌لتوری، كاتژمێر پێنج و په‌نجا خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 20ی تشرینی دووه‌می 2019 به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد‌و له شاری ستۆكهۆڵم به خاك سپێردرا.
درودی رێز‌و وه‌فا‌و ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاكی ئه‌گنێتا، ئه‌و ژنه‌ی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناوی ئازادیی كوردستاندا ته‌رخانكرد و مێژووییه‌كی پڕ شانازی بۆ خۆی تۆمار كرد، هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی كوردستاندا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه:
1-نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د، ئه‌گنێتا كلینگ، یه‌كه‌مین ژنه پێشمه‌رگه‌ی بیانی له شۆڕشی نوێ‌دا، 2022.
2-ماردین عه‌بدولكه‌ریم، چیرۆكی ئه‌گنێتا له ناو (ی.ن.ك)، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی رۆژی 21ی تشرینی دووه‌می 2023.