كەس کوێخا نییە، یاسا نەبێت

11:26 - 2024-02-13
کوردستان
282 جار خوێندراوەتەوە

     گوڵەباخ

 

دەستەكانی سەرۆك بافڵ خۆشبن، پێیوتین كەس کوێخا نییە؛ یاسا نەبێت، سنووردانان بۆ لەیاسادەرچووە شێوە مافیاكان، یەكێكە لەو خەسڵەتانەی سیاسەتەكەی سەرۆكی یەكێتی پێدەناسرێتەوە.
هەموو كەسێك نەك هەر لە شاری سلێمانی، بەڵكو لە تەواوی كوردستاندا دڵخۆشن بە سزادانی ئەوانەی ئاسایشی وڵات دەخەنە مەترسییەوە، یەكێك لەو بڕیارانە سزادانی دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە کوێخا دێرینە، مەگەر تەنیا هەر ئەوانە بەم بڕیارە سەغڵەت بن كە حەزدەكەن یاسای دارستان زاڵبێت و بەهێزەكان؛ بێهێزەكان بخۆن.
ناتوانین كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و پێشكەوتوومان هەبێت، ئەگەر هەنگاوەكانمان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی یاسا نەبێت. راستە ئەمە وەك شەڕێك لەگەڵ هەناوی خۆماندا؛ كات و ململانێیەكی نەبڕاوەی دەوێت، بەڵام هەر كارێك لەم پێناوەدا بكرێت دەرئەنجامی زۆر باش و كاریگەری دەبێت لەپێناوی هێنانەدیی ئێستا و ئایندەیەكی پڕ لە ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵانی خەڵك.                    
                        

بابەتە پەیوەندیدارەکان