بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سیمبوولی باڵای یەکێتی كرد.
لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە لە تەندروستیی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسی و هیوای خواست هەمیشە لەشساغ و تەندروست بێت و بەمێژووە پڕ لە شكۆمەندییەكەیەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی یەكێتی و كوردستاندا بێت.
سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی كاك كۆسرەتی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و وتی، ئەزموونی دەوڵەمەند و پڕ لە شانازیی كاك كۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانەیە و وانەكانی قارەمانێتی و جوامێریی لێوە فێردەبین، ئێمە بەشوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندروستە دەبین كە پەیڕەویان دەكرد.