ئەپیکور: عیراق بەمەبەست ھەناردەی نەوت دەستپێناکاتەوە

10:07 - 2024-02-17
کوردستان
415 جار خوێندراوەتەوە

ئەپیکور داوا لە لێپرسراوانی ئەمریکا دەکات لە میانی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی میونشندا دەسپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بخەنەبەر باس، دەشڵێت، عیراق بەمەبەست ھەناردەی نەوت دەستپێناکاتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سیناتۆر ریچارد جەی دوربین، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای کردووە، ئەوەی خستوەتەڕوو، داوا دەکات لەمیانی بەشدارییان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمریکا فشار بخاتەسەر لێپرسراوانی عیراق و ھەرێم تا ھەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ماوەی 11 مانگە ھەناردەی نەوتی کوردستان راگیراوە و حکومەتی عیراق بەمەبەست رێگری لە بەرھەمھێنانی نەوتی کوردستان دەکات بەو ھۆیەشەوە مانگانە ملیارێک دۆلار لەدەستچووە، بۆیە داوا دەکەن پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان